ده‌ستوور بۆ ڕاگیرا ،ماڵئاواییه‌کی چاوه‌ڕوانکراو!
04/01/2011, 12:00 (GMT+1)

له‌سه‌ر ڕووپه‌ری ڕۆژنامه‌که‌ماندا ئه‌ده‌ب وکولتور جیگه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه، چه‌نده‌ها نوسین له‌سه‌ر سامۆیل بیکێت و خۆسێ ساراماگۆ و سوکرات و موعته‌زیله و فکری جیهانی به‌خوێنه‌ر ئاشنا بوون. ئه‌مه جگه لهگرنگیدانمان به کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه لهوبڕوایهوه که‌کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کولتوری کۆمه‌ڵگه‌ن، له‌وێشه‌وه ناساندنی کۆمه‌ڵگه به‌لایه‌نه تاریک و ڕووداوه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، به‌شدارییه‌که لههۆشهمهندییهکی نوێ که به‌ئه‌رکی ڕۆژنامهنهسی ئازادی تێده‌گه‌ین. بانده‌کانی له‌شفرۆشتن و ئه‌و خانمانه‌ی بهلهشفرۆش ناوده‌برێن لای ئیمه جێگه‌ی حوکمدانی ئه‌خلاقی ئاینی و نه‌ریتی باوی کۆمه‌لایه‌تی نه‌بوون، به‌ڵکو له‌ڕێگه‌ی ڕیپۆرتاژهکانمانهوه هه‌وڵمانداوه ئه‌وه به‌کۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نین، که‌ئه‌م خانمانه قوربانی کلتوری داوکهتوویی و هه‌ژاریی و بێسه‌روبه‌ری ده‌زگا حکومییه‌کانن، قوربانی ئه‌وه‌ن که‌سیاسه‌ت گرفتی ده‌سه‌ڵات و کایه گرنگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی فه‌رامۆشکردووه، قوربانی نه‌ریتی دواکه‌تووی کۆمه‌ڵگه‌که‌ن، قوربانی نه‌بوونی و هه‌ژاریی و لێکههڵوهشاوهیی ده‌زگای خێزانن، قوربانی دڵڕه‌قی کۆمه‌ڵگه‌ن. له‌ته‌نیشت ئه‌مه گرنگیدانمان به وه‌رزش و جوانی و هه‌وڵی هونه‌رمه‌ندان و گۆرانیبێژان لایه‌نێکی تری کاری ئیمه بووه. به‌گشتی ڕۆژنامه‌ی ده‌ستوور له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه کاریکردووه. ڕۆژنامه‌یه‌ک به‌م هه‌موو خه‌ونه‌وه و توانا مادییه که‌مه‌وه گرفتی گه‌وره هاتووه‌ته ڕێگه‌ی، گرنگترینیان کێشه‌ی داراییه، که‌ئه‌مه‌ش مانای لاوازکردنی کاری رۆژنامه‌که ده‌گه‌یه‌نێت. ڕاکێشانی رۆژنامه‌نوسی کارامه و نوسه‌ری باش و فۆتۆگرافی پڕۆفێشناڵ پێویستی به‌توانای دارایی باش هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا زۆربه‌ی نووسه‌ره به‌توانا و ڕۆژنامه‌نوس و فۆتۆگرافه باشه‌کان کاریان بۆ کردووین، به‌ڵام گرفتی دارایی و داوا یاساییه‌کانی به‌رده‌م داداگا ئه‌وه‌نده ته‌نگیان پێهه‌ڵچنیوین که‌چیتر توانای به‌رده‌وامیمان نه‌بێت. دیاره گرفتی دارایی هۆکاری خۆی هه‌یه، دیارترینیان ئه‌وه‌یه که‌ئیمه ڕۆژنامه‌ی هیچ پارت و لایه‌نێک نین، که‌خه‌می فرۆشمان نه‌بێت، ئێمه خه‌می فرۆشمان هه‌یه و له‌سه‌ر فرۆش به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین بهڕۆژنامهکهمان. فرۆشی ڕۆژنامه‌ش گرفتی خۆی هه‌یه، به‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه پێش ئێمه رۆژنامه‌ی دیکه‌ی ئازاد هه‌ن کهمۆنۆپۆلی ڕه‌وای خوێنه‌ریان بۆ خۆیان کردووه، به‌مانای ڕکابه‌ری مهشروئمان هه‌یه و ئێمه پێویستمان به‌کات و به‌رده‌وامییه تاوه‌کو خوینه‌ری تایبه‌ت به‌خۆمان ده‌بێت. گرفتێکی دیکه سه‌رچاوه‌کانی زانیاریین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لهپڕۆفیشناڵی خۆمان لامان نه‌داوه، گرفتمان بۆ دروستبووه، بۆنموونه کاتێک له‌سه‌ر لایه‌نێک بهدۆکۆمێنتهوه کۆمه‌ڵێک ڕاستیمان ئاشکرا کردووه، ئه‌و لایه‌نه یان ده‌زگایه چیتر زانیاری پینهبهخشیووین، دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسایه‌ک نییه له‌م وڵاته‌دا له‌ژێر ناوی (مافی زانیاری) کهدهزگا و لایه‌نه‌کان په‌یوه‌ستبن پێوه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ئاره‌زووی خۆیان زانیاری ده‌ده‌ن یان نایبه‌خشن. ئه‌مه‌ش بێگومان درزێکی خستبووه کاری ئێمه‌وه و کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر فرۆشی، ئه‌مه جگه له‌و گرفتانه‌ی لایه‌نه‌کان بۆ ئێمه‌یان دروستکردووه. ئه‌مانه هه‌مووی هه‌ناسه‌ی ئێمه‌یان توندکردووه و بڕیاماندا له‌به‌ر گرفتی دارایی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ک ڕابگرین. ئه‌مه هه‌واڵه ناخۆشه‌که‌یه که‌ده‌مانه‌وێت به‌هه‌مووانی ڕابگه‌یه‌نین، به‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی ئازاد له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا به‌هۆی گرفتی داراییه‌وه له‌چاوه‌ڕوانی ماڵئاواییدایه، به‌مانای ده‌ستوور له‌م چاوه‌ڕوانییه‌دا ڕاده‌گیرێت...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

