ڕەنگە زۆر كەس ئەم وتەیەى منى بەلاوە سەیر بێت یاخود نكۆڵى لەم وتەیەى من بكات و بڵێ ئەم قسەیە ڕاست نیە , بەڵام من دەڵێم یەكەم كەس كەباسى گەندەڵى و ناعەدالەتى هێنایە ناو ساحەى كوردستانەوە و خەڵكى ورو ژاند بۆ خۆپیشاندا ن و ڕاپەڕین بزوتنەوەى گۆڕان بوو ئەوكەناڵەى كەلەهەموو هەواڵەكانى دا چەندین گەندەڵى و كارى نەشیاوى ئەم دووحزبەى دەخستە ڕوو هەموو شەوێك بەرنامەیەكى تایبەتى هەبوو لەسەر گەندەڵى و دزى كاریەكانى ئەم دوو حزبە لەكۆتایى شدابەیاننامەیەكى حەوت خاڵى دەركرد ئەمەش بووە فیكەى دەستپێكردنى یاریەكە تائەم كاتەش بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ شەقام دابوو وە هیچ عەیبێكى نەبوو , بەڵام ئێستا بەچاوى خۆمان دەبینین ئەوە دووكۆبوونەوە لەگەڵ سەرانى ئەم حزبەبكات كەچەند ڕۆژێك بەرلەئێستا بەقەولى خۆیان گەندەڵ و دز و پیاو كوژ بوون بەبێ ئەوەى مەبەست و مەرامى كۆبوونەوەكە ئاشكرابكرێت لەلایەكى تریشەوە بزوتنەوەى
گۆڕان لەگەڵ هەردوو حزبە ئۆپۆزیسیۆنەكەى تر یەكگرتوو و كۆمەڵ خەریكى كۆبوونەوەو بەرنامە داڕشتنن بەڵام كەس نازانێ سەبارەت بەچى؟ من لەوە تێناگەم ئەم سیاسەتى دوو فاقیەچیە؟؟؟. بزووتنەوەى گۆڕان هەمیشە لەوروژاندنى شەقام بوو بۆ ڕۆژێكى ئاوا ئەى بۆئەمڕۆ خەریكە بەشەرمەوە و لەژوورە تارك و داخراوەكان كۆبوونەوە لەگەڵ ئەم كەس نەویستانەئەكات و ئەم هەلە لەدەستى خۆیشى و ئێمەش ئەدات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست