نامەیەكی كراوە بۆ سەرۆ قادر ..نێچیرڤان دەمی خۆت و سەگەكانتی شكاند ئیتر بێ دەنگ بن
07/11/2009, 12:00 (GMT+1)

بیستومە زۆر نارەحەتی. ئەوێ رۆژێ كە هەمومانت هان دەدا لە دژی لڤین و هاوڵاتی و ئلوێنە و جیهان بنوسین و ریسوایان بكەین و بە فەزەوی ناویان بهێنین و ئێمە وەك كۆمەڵێك كادری راگەیاندن داواكەتمان رەت كردەوە و گوتمان سیاسەتی پارتی ئاوا نیە تۆ توڕە بوی و گوتت ئەوە داوای نێچیرڤانە و ئەوەی بێ مەوقیف بێت لە راگەیاندن جێی نابێتەوە و هەمومانت ناچاركرد نەقڵ بین بۆ وەزارەتی رۆشنبیری. ئەوێ رۆژێ نەتدەزانی رۆژێك دادێت نێچیر پۆرتی خۆت و سەگەكانت دەشكێنێت و قسەی ئێمە سەردەكەوێت.
ئێستا كە دیمانەكەی لڤینت بینیوە شێت و هار بوی و خۆت و سەگەكانت بەنج بونە. بۆیە ئازات برد و چویە لای نێچیر و ئەویش پێی گوتی زەمەنی هات و هاوار و جنێوی ئێوە بەسەرچو پێویستە لەگەڵ هەمولایەنەكان دۆست بین و ئەگەر تۆ ناتوانی ئەو دۆستایەتیە بكەی خواجافیزت بێت چونكە لەمەودوا من حوكمی پارتی دەكەم و رێگانادەم تۆ و بەبەغاكانت بەرنامەم تێك بدەن چونكە من بەتەمام لەگەڵ نەوشیروانیش دانیشم و دۆستایەتی بكەم و دەزانم بونی تۆ كێشە دروست دەكات.
ئێستا هاتویتەوە هۆش خۆت؟ بپێت سەیرە من ئەو قسانەی نێچیرڤانم لەكوێ بیستوە؟ خۆت تێك مەدە هیچ سڕێك لناو پارتیدا نیە و قسەكان زو بڵاودەبنەوە چونكە تۆش بە دڵتەنگی لای نێچیر هاتیە دەرەوە هەر زو زانیمان شتێك بووە و سۆراخمان كرد و تێیگەیشتین چی روی داوە.
بیستمان لە دانیشتنەكەدا داوای شتت بۆ ئازا و ئاریان كردوە و نێچیریش پێی گوتوی چیدی پارە بە جنێو نادەم چونكە لە هەڵبژاردن نەتیچەی ئیشی ئێوەم بینی. ئەوەشمان بیت كە نێچیر بۆ كۆنترۆڵكردنت بڕیاری داوە سەرباز هەورامی بكاتە موشریفی ئیعلام و لەمەودوا رێگا بە خۆت و سەگەكانت نادەن بوەڕیت و دوژمن بۆ پارتی دروست بكەن.
هیوادارم دیمانەكەی نێچیر لەگەڵ لڤین و جیهان عاقڵت بكەن و بشزانی بۆچی ئەحمەد میرە ئاوا بێَمنەتە.
والسلام علی من اتبع الهدی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

