<

یەكگرتوو لەنێوان غەززەوقەندیل دا وەڵامێك بۆ ئیحسان مەلا فوئاد

24/08/2010, 12:00 (GMT+1)
لەئەم ڕۆدا نوسین و بوارى ڕۆژنامە گەرى هێندە فراوان بووە كەمرۆڤ گەلێكى وا پەیدابوون بەبێ ئەوەى تۆزقاڵێك مەعریفەیان لەسەر حیزبێك یان لایەن و ڕێكخراوێك هەبێت لەپێناو ناو دەدەر كردن و نانەوەى فەوزایەكدا دەست دەدەنە قەڵەم و شت گەلێك دەنوسن كەئەگەر كەمێك لیى وورد بیتەوە زۆر زو تێ دەگەیت كەئەمە نەك هیچ مەنتیقى نیە زۆر ریش دوورە لەواقیق وڕاستیەوە هەندێكی تریش هەن ئایدۆلۆژیاى دژە دین كوێرو كەڕى كردوون وبەشەوى تاریك و بەعەینەكى ڕەشەوە دەڕواننە دەوروبەرو ئەگینا ئەو هەموو هەڵووێستەى كەیەكگرتوو هەبووە كەبەردەوام كارى بۆ چارەسەر كردنى كیشەى پەكەكەو توركیا كردووە تائەو كیشانە بەشێوازى ئاشتیانە و گفتو گۆوكۆتاى پێ بێت بەردەوام لەپێناو ئەوەدا سەردانى توركیاو ئێرانى كردووەلەنزیكەوە لەگەڵ بەر پرسانى هەردوو ووڵاتدا كۆ بونەتەوە نازانم كۆبوونەوەكان و ئەمیندارى گشتى یەكگرتوو نەبینرا هەوڵە بەردەوامەكانى دكتۆر عەلى قەرەداغی كەئێستە بۆتە ئەمیندارى گشتى زانایانى جیهانى موسڵمان تاكۆتاى بەو كێشمە كێشمە ى نێوان پەكەكەو توركیا بهێنێت و بەشێوەیەكى ئاشتیانەى بهێنێت نازانم كاكى نوسەر لەپێناو چیدا ئەو هەموو هاو هەڵوێستی و خەم خۆریەى یەكگرتوو هەست پێ ناكات كەبەردەوام بەكوردى كردووە ئەوەهەر یەكگرتوو بوو لەسەرەتاى دامەزاندنیەوە بەردەوام لەگەڵ خەمى ئەو منداڵانەدا دەژیا كەبەهۆى شەڕى براكوژیەوە لەنازى باوكیان بێ بەش دەكران ئەگەر چى ئەو كات خۆشى بەقەد هەندێك لەلایەنەكان تەمەنى هێندە نەبوو

لەسەرەتاى نوسینەكەى دا كاك ئیحسان دەڵێت (یەكگرتوولەمنداڵدانى حیزبێكى ئیسلامى ئایدۆلۆژى سنتراڵى وەك ئیخوان موسلمین

لەدایك بووە)نازانم خۆت وانیشان ئەدەیت یان بیر كردنەوەت هێندە تەسكە ئەگینا هەمووان ئەوە باش دەزانن كە یەكگرتوو لەمنداڵدانى دایكێك دا لەدایك بووە كەئەو كات بەخوێنى براكوژى ڕەش پۆش كرابوو یەكگرتوو هەڵقوڵاوى ناو ناخى كوردستان بوو تەنیا تاوانێكى یەكگرتوو ئەوەیە كەلەقوتابخانەكانى حیزبێكى ئیسلامى میانەڕەوى وەك یەئیخواندا وانەكانى دیندارو خزمەت كردن بەنەتەوەو ووڵاتەكەى پەروەردەبوو ئێستە كاكى نوسەر ئەوان بەتاوان بار دەزانێت و ئەگەر ئەم قسەى جەنابى ڕاست بێت ئەى حیزبەكانى ترى ئەم ڕۆى كوردستان كەبەهە موو مانایەك تاكى ئەم ووڵاتە دەچەوسێنەوە لەقوتابخانەكانى بەعسەوە فێرى وانەكانى ژیان و حوكم ڕانى بوو كورد پەروەرن و خەم خۆرى كوردن

ئیدى پێم وایە لەئێستەدا ئەو سەردەمە بەسەر چو كەڕاستیەكان چەواشە بكرێن و لەبەرامبەر هەندێك بەرژەوەندى تەسكى كورت بین چاو لەڕاستیەكان بنو قێنین كاكە یەكگرتوو بەكەم تەر خەم تاوان بار دەكات ئەو كاتەى ئەوان بەئەركێك هەڵ ئەسا كەكارى حوكمەت بوو نەك حیزبێكى بچوكى وەك یەكگرتوو كەچۆن چۆنى لەكاتى ئازارو خەماكانى ئەم میلەتەدا ئەو كاتەى بەهۆى كارە تەواو نەكراوە كانى حوكمەتەوە لەڕوداوە سروشتیەكاندا خێزانەكان توشى زیان دەبوو كەدواهەمینیان ئاوارەبوونى چەندین خێزان بوو بەهۆى بۆردوومانى سنورەكانەوە ئەوە یەكگرتوو بوو كەتەواوى دەزگاكانى بۆ خزمەتى ئەو خێزانانە تەر خان كردبوو چەندین هەڵمەتى فریاگوزارى ڕەوانەى ئەو خێزانانە كرد نەیى هێشت منداڵێكى كورد بۆ پاروە نانێك فرمێسك بڕێژێت لەكاتێكدا كارى هەموو حوكمەت تەنیا جارێك سەردان كردنى وەفدێك بوو بۆ لاى ئەو ئاوارانەوە بەس

لەبەشێكى ترى نوسینەكەى كاكى نوسەردا یەكگرتوو بەوە تاوان باردەكات كەهەڵووێستى بەرامبەر منداڵى غەزە هەبووە بەلایەوە كفرە منداڵێكى غەززە بگرى و فرمێسك بڕێژێت گەر هەڵوێستێكى نواندبێت بەكارێك هەڵساوە كەئەركى هەموو نەتەوە وتاكێكى دنیابووە چونكە ئەو كارەساتەى كەبەسەر غەززەدا هات مرۆڤایەتى هەژاند یەكگرتوو لەبەر ئەوەى منداڵى ووڵاتێكى وەك غەزەیە باش هەست بەو ئازارانەى منداڵانى ئەوان دەكات

یەكگرتوو هەمیشە بەلایەوە كفر بوە منداڵێك بگرى جائەو منداڵە لەغەززە بێت یان لەكوردستان بۆ ئەو فەرق ناكات هەمووكات هەوڵى ئەوەىداوە باشترین قوتابخانەوە هاوڕێ بێت هەمیشە كارێكى كردووە كەهەست بەبێ نازى نەكەن ئەو كاتەى ئەم سالى وەك ئێوە لەخەمى گریفان پڕكردن و بەتاڵان بردنى سامانى نەتەوەى كوردابوون خەڵكی هەزارو داواویش بەدەست برسیەتیەوە ڕۆژیان دەكردەوە ئەوە ئەمیندارى گشتى یەكگرتوو بو پاروە نانى دەمى منداڵەكانى خۆى دەدایە هەژاران ئەوە بەر پرسانى یەكگرتوو بوو لەپێناو دامەزراندنى نەخۆشحانەیەكى خێرخوازى دا منداڵەكانى خۆیان برسى دەكرد تاوەكو خزمەت بەهەژارانى ووڵاتەكەیان بكات

كاتێكیش دەڵێت كورد بە ڕێژەى ئیسلام 99\ موسڵمانن كەچى یەكگرتوو لەڕابردوودا توانى تەنیا (5كورسى)بەدەست بهێنێت منیش دەڵێم ڕاست دەكەیت لەبەر ئەوەى یەكگرتوو خزمەت كردنى پێش دەسەڵات و كورسى خستبوو لەبەر ئەوەى ڕازى نەبوو لەپێناو دەنگێكدا عەقڵى خەڵك بكرێت داهاتى خەڵ بۆ مەرامى سیاسى لەدەرەوە بەفیڕۆ بدات بەو 5كورسیەشەوە بۆ مێژوى سەلماندا كێ كوردپەروەرەو خزمەت دەكات چەند ڕێژەشى كەم بێت لەپەر لەماندا دەتوانێت چۆن خزمەت بكات شتەكان وەك ڕۆژى ڕۆناك ڕوونن ئیدى نازانم ئەو نوسەرە بۆ ئەمانە نابینێت بۆ هێشتا لەتاریكیەوە سەیرى ژیان دەكات ئەگەر لەپێناو ناو دەركردن و حەزى خۆدەر خستن ئەم ووشانە دەهۆنیتەوە تاخەڵك باست بكات وەزۆر ڕێگەى تر هەیە پێویستى بەم نوسینە نەدەكرد لەكۆتایدا پێشنیارێكى خوشكانەت بۆ دەكەم ئەم جارەیان بەر لەوەى بیر لەوە بكەیتەوە كەقەڵەمەكەت بەكار بهێنیت بۆ نوسینى هاو شێوەیەكە وەك ئەم بابەتە كەمێك بیر لەبوونى ڕاستى ئەو ووشانە بكەرەوە كە دەتەوێت بیان نوسیتچونكە پێم وایە ئێستە بازاڕ پەیدا كردن لەم جۆرە نوسینانەدا دەست ناكەون

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست