تاكەى كارە تیرۆرستیەكان بەردەوام دەبێت؟!
03/11/2010, 12:00 (GMT+1)

زۆر هۆكار هەن بۆ ئەم بەردەوامى و بن بڕرنەكردنیان ، بەبیِ ئەوەى دەستەڵات بیر لەگۆڕینى شێوازى چارە سەر كردنیان بكاتەوە...
هەرچەندە بەهۆى ململانێی لاو لایەنى و شەڕى دەسەڵاتەوە هۆكارێكى ئەم بەردەوامى و تەشەنەكردنانەیە... بەڵام هۆكارێكى سەرەكى بنەڕەتى هەیە كە بمانەوێ یان نا ، ئەم كاراە هەر نەك نامێنن .. بەڵكو ئەمێنن و برەویشیان دەبێت.. ئەو هۆكارەش {نەبوونى و بێكاریە }..
ئەگەر بێتوو بیر لە دۆزینەوەى هەلى كارى شیاو ..بكرێتەوە ، نەبوویی و بێكارى نەهێڵرێت .. بەبێ شك پەنا نابرێتە بەر ئەوكارە قێزەوونانە و خۆشیان ناخەنە بەر مەترسی گرتن ڕاوەدوونانەوە ، وە ئەو هەموو پارەو چەكو تەقەمەنیانەش لەكیسەى حكومت بە فیڕۆ ناچێت..هەرچەندەش ئەزانین ئەم هەڵوێستانە بەبێ مەرام و مەبەست نین ,...مەسەلێكى كوردیە كە ئەڵێت : (شەڕ لە بەتاڵە باشترە ، وەبرسیەتى و نەبوونى : نانى هارى بە دەمەوەیە.)
باشیش ئەزانین بوونى ئەوانەو بەردەوامیان لە بەرژەوەندى خوودى ئەمانە ،بە جۆرەها شێوە كەڵكى لێوەردەگرن و پلەو پایەو .......بەو هۆیانەوەیە و بوونەتە داردەستێكى بەكار وباش بۆیان .. بەرژەوەندى گەل و نیشتمانیش با هەر بەرەو هەڵدێر بێت و سەددامیەكانیش نەك پێان خۆش ئەبن بسكەى سمێڵیشیان دێت.
3/11/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

