ئاگاداریه‌ك بۆ به‌دواچوونی گه‌نده‌ڵی و دزه‌کانی ده‌سه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
12/04/2010, 12:00 (GMT+1)

بۆ نموونه ئه‌و ڤێلایه‌ی ئاشتی هه‌ورامی به حه‌وت ملیون دۆلار کڕیویه‌تی ده‌بێ له لای حکومه‌تی به‌ریتانی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و داهاته‌ی به‌شێوه‌یه‌کی قانوونی بسه‌لمێنێ که چۆن په‌یدای کردووه، ئه‌گه‌ر که‌سێك له له‌نده‌ن ده‌عوای له‌سه‌ر ته‌سجیل بکات و بڵێت ئه‌و پاره‌یه یاسایی نیه، پۆلێسی به‌ریتانی ناچار ده‌بێت به‌دوادا چوونی هه‌موو ورده‌کاریه‌کانی ژیان و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو داهاته‌کانی ئاشتی هه‌ورامی بکات و ئاشکرای بکات.
ئاگاداری هه‌موو تاکێکی کوردی هه‌نده‌ران ده‌که‌مه‌وه که هه‌ر که‌سێك له دووهه‌زار دۆلار زیاتر له‌بانقی ووڵاتێکه‌وه بۆ ووڵاتێکی تر بگوازێته‌وه، یان مڵك وماڵ و سه‌همی کۆمپانیا و سه‌یاره و شتوومه‌کی پێ بکڕێ ده‌توانیت داوای به‌دواداچوونی یاسایی له سه‌ر تۆمار بکه‌یت و ئه‌بێ ئه‌و بیسه‌لمێنێت به شێوه‌یه‌کی یاسایی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پاره‌یه له کوێوه هاتووه.
ئه‌گه‌ر نا ئه‌و پاره‌یه به دزرا و یان به پاره‌ی ڕه‌ش هه‌ژمار ده‌کرێ و ئه‌گه‌ر لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیدار خۆی بکاته خاوه‌نی ئه‌و پاره‌یه ، ئه‌توانێت ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرێت و به‌کاری بهێنێت بۆ ئاواره‌کانی که‌رکوك و ئه‌نفالکراوه‌کان و هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید ، ڕێکخراوی کوردیش له ده‌ره‌وه زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌و کاره هه‌ستن ئه‌گه‌ر چاو نه‌ترس بن.
ئه‌مه له هه‌موو ووڵاته‌کانی جیهان ده‌تووانرێ پێی هه‌ستن و ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دز و گه‌نده‌ڵانی کوردستان نه‌تووانن سه‌روه‌ت و داهاتی کوردستان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

