كام كه‌م و كام كه‌ڵ ژیان له ئێستای یه‌كێتیدا بوونی هه‌یه؟!
31/05/2011, 12:00 (GMT+1)

یه‌كێتی مامه ڕیشه و خاڵه شیهاب جیاوازه له گه‌ڵ یه‌كێتی تاڵه‌بانی و سۆزانی خاڵه شیهاب. سه‌یر له‌وه‌دایه ڕاگه‌یاندنی ئه‌و لایه‌نه تازه به تازه و دوای 36 ساڵ له سه‌ركردایه‌تی تاڵه‌بانی وه‌ك سكرتێری گشتی ئه‌و پارته و ته‌مه‌ن درێژی سكرتێره‌كه‌یان نزیك به 80 ساڵ،باس له كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان ده‌كه‌ن. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كام كه‌م و كام كه‌ڵ له ئێستای یه‌كێتیدا بوونی هه‌یه؟ كه‌سێك ئه‌گه‌ر 80 ساڵ ته‌مه‌نی بێت و 36 ساڵ سكرتێری پارتێك بووبێت كه‌م ژیاوه؟! ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك خیانه‌تی له سیاسه‌ته چه‌سپاوه‌كانی یه‌كێتی كردبێت و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی دژی ئازادییه گشتی و تایبه‌تییه‌كان بوه‌ستێت و پارتی ئاسا فیشه‌ك به ده‌می ڕۆژنامه‌نوسدا بكات و به ته‌واوی كه‌وتبێته ده‌ست پارتی دیموكراتی كوردستان،كه بۆ زیاتر له چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك ده‌چو سیاسه‌ت و بیروبۆچونیان جیاواز بوو،كه‌ڵ ژیاوه؟! بێگومان وه‌ڵام ڕوون و هۆكاره‌كانیش ئاشكران.
یه‌كێتی ئێستا بووه‌ته‌وه هه‌مان باڵی سیاسی ئه‌وسای پارتی و ده‌كرێت به لقێكی گه‌وره و فراوانی پارتی له قه‌ڵه‌م بدرێت. گه‌ر تاڵه‌بانی له بیری چووه كه كاتی خۆی چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك پێشوازی لێ كراوه،ئه‌وا بیری ده‌خه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین با ئه‌م جاره دۆست و لایه‌نگره‌كانی له شه‌قامی سالم به‌م شێوه پێشوازی لێ بكه‌ن،هه‌روه‌ك چۆن له سات و وه‌ختی شۆڕشی ئه‌یلولدا ده‌یان گوت"بژی وه‌فدی بارزانی،مام جه‌لال تاڵه‌بانی؟!" ئه‌وه ئه‌و یه‌كێتییه كه ئێستا كه‌ناڵه‌كانی "نها"و "ئێستا" به كه‌م ژیا‌و و كه‌ڵ ژیا‌و ناوزه‌دی ده‌كه‌ن. باسێك كه ته‌نها و ته‌نها دۆست و لایه‌نگره‌كانی توڕه ده‌كات و ڕۆژ به ڕۆژ د‌رك به "یه‌كێتی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو" ده‌كه‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

