کام ستراتیجی سیاسی هاوبه‌ش؟!
25/03/2010, 12:00 (GMT+1)

گه‌ر گه‌ره‌کتانه به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌خشته‌مان به‌رن، خه‌یاڵتان خاوه. سه‌دامی کورد کوژ هه‌شت ساڵ شه‌ڕی ئێرانی کرد، ههموعهرهبی به‌وه گێل کردبوو ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌مویان. سوریا ناهێلێ که‌س ده‌م بکاته‌وه به بیانوی ئیسرائیل و مه‌سه‌له‌ی جۆلان. تورکیا زه‌نه‌قی گه‌له‌که‌ی بردوه، نه‌که‌ن ناڕه‌زایی ده‌ربڕن، چونکه جیاخوازی کوردمان هه‌یه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌ک پارچه‌یی وڵات ده‌که‌ن. ئێران ده‌ڵێ: که‌س نه‌ڵێ له‌ل، (ابر قدرتهاو زایۆنیزم و چد ا‌لدین...) هه‌یه. ئه‌مه‌و ده‌یان نمونه‌ی زیندوی تر.
باشه گه‌ر ئێوه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستانتان به‌هه‌ند بگرتایه، ئاوا ئه‌بون بهگونه به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه، ده‌نگی گله‌یی و گازنده‌تان ئهتاسان؟ ئه‌رێ چیتان کردوه بۆ ناوچه داگیرکراوه‌کان؟ خۆ که‌س له 2003 وه ده‌ستی گرتبون؟ خۆ ئه‌و کات گۆڕان هه‌ر نه‌بو. یان هه‌ر هاتن دوای به‌رژه‌وه‌ندی گڵاوی ته‌سکی خۆتان و که‌س و کارتان و سه‌گه ڕست کراوه‌کانتان که‌وتن و هیچی تر. تاقمه دژ بهکوردهکهی نوجێفی له موسڵ هه‌رئه‌وه‌نده‌ی ده‌سیان له‌کورسی گیربو قه‌ل فڕیان بهنوێنهره دزو جه‌رده‌کانی کورد کرد، ئیشی زۆریشیان بۆ عه‌ره‌ب کرد. باشه پێش ئه‌وان خۆ له‌و ده‌ڤه‌ره عه‌ره‌ب به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی هه‌ر نه‌کردبو، ده‌فه‌رمو بڵێن قیر، کلک که‌سک و کلک زه‌رد باڵا ده‌ست بون، به‌ردێکتان دایه ده‌ست کوردێ بیدا به‌سه‌ری خۆ‌یا؟
ئێوه فرمێسکه درۆیینه بۆ خاک و گه‌ل هه‌ڵ ئه‌ڕژن، گه‌ره‌کتانه جه‌ماوه‌ری داخ له‌دڵ ته‌فره بده‌ن و بیانساکێنن. تازه ئه‌و باوکه‌تان مرد، گۆڕان دومه‌ڵی سه‌ر دڵی ڕزیوتانه، وازیش ناهێنین تا هه‌موتان به‌سزای ڕه‌وای خۆتان نه‌گه‌ن. ئه‌بێ باش تێ بگه‌ن، ئێوه بون قیرسیچمه، له‌خۆبایی، خۆبهنێرهکهر زان. ئێوه مافه‌کانمان پێشێل ده‌که‌ن به‌ڵام داوای به‌جێهێنانی ئه‌رکمان لێ ده‌که‌ن! نه‌خێر ئێمه دوو به‌ره‌ی جیاوازین، ناچارتان ده‌که‌ین به‌هه‌ند وه‌رمان بگرن و مل بۆ داواکاریه‌کانمان شۆڕ بکه‌ن. سه‌باره‌ت به‌پیاوه نه‌خۆشه‌که‌تان بۆ سه‌رۆک کۆماری، ناکوردستانیهکی عێراقی و عێراقیه‌کی عێراقی بووه، هه‌ر بۆیه ئیعدامی سیاسی گونجاوترین پۆسته بۆی.
له‌نده‌ن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

