دیسان تەقینەوە و كوشتن و....و..هیتد
14/08/2009, 12:00 (GMT+1)

لێ كەوتەوە, و لە بەغداد لە 10/8/2009 بە هۆى تەقینەوەیەك كەس شەهید دەبن چەندین كەسیش برینداردەبن ,لە 10/8 لە گوندى (خەزنە)ى سەربە ناحیەى (بەرتەڵە) كە سەربە (قەزاى حەمدانیە)یە تەقینەوەیەك رووى دا لە ئەنجامدا (زیاتر لە 50كەس
كوژراو 200 كەس بریندار و 65 خانوو روخاوە . ئەمە تنها چەند نموونەیەكە لە رۆژانى رابردى ئەم وڵاتە بێ یاسا و پر ملیشایە. بەشى زۆرى قوربانى یەكان خەڵكى بێتاوان بوون,مرۆڤانێك نەبوون ئاشقى شەر و ئاژاوەبن.هەموو ئەم كارەست و تەقینەوانە حوكمەتى عیراق بە سەرجەم ئەوهیزو لایەنانەى پروپاگەندەى عیراقى فیدراڵ و دیموكراس دەكەن, هەموو كوتلەكانى پەرلمانى عیراقى و هیزەكانى ئەمریكا و هاوپەیمانانى بەرپرسیارى ئەم كارەساتەو رووداوەن,چونكە ئەوان لەم چەند ساڵەى دەسەڵاتدارێتیان جگە لە
-1- بە هێزكردنى فەرهەنگ و كەلتورى و سونەتى دژە بەشەرى و چەوسانەوە و یەكتر قبوڵ نە كردن و خوڵقاندنى ململانێى نا تەندروست, بۆ هێنانەدى ئامانجە كانیان كە بریتى بووە لە كەڵكە كردنى سەرمایە بە هەر ڕێگایەكى ناشەریفانەبێت و بە ئارەزووى خۆیان سەرمایەى ئەم وڵاتە پەخشان و تەخشانى پێبكەن,كەسیش پێیان نەڵێت پشتى چاوتان برۆیە .لە وڵاتێكدا تەنها ئامانج پارە و دەسەڵات بێت چۆن ئەو نیشتمان و وڵاتە كاولو وێران نابێت,لە كام شارەى ئەم وڵاتە یاسا مەدەنى و شارەستانییەكان سەر وەربوون لە كاتێكدا زۆرترین سەرمایەى ئەم وڵاتە بە ناوى كۆبوونەوە و كۆنفرنس و كۆنگرە و هەڵبژاردنە جۆراجۆرەكان و سەردان و پێشوازى و پیشانگا و هاتوو ڕۆشتووەكان و....و...هیتد خەرج دەكرێت بەڵام ئەگەر نەتوانێت ئارامى و ئاسایشى هاوڵاتیانبپارێزێت و ژیانى هەژاران و زەحمەتكێشان و كرێكاران لە ڕووى چۆنێتى یەوە بەرەو باشتر بڕوات.چۆن هاوڵاتییان بتوانن ببنەهاوكارو دۆستى حكومەت لە بە هیز كردنى ئارامى و ئاسایش لە وڵاتدا.لەم كاتەدا وێڕاى مەحكوم كردنى ئەم كردەوەیە تیرۆرستى یانە و شەرمەزار كردنیان,پێویستە لە سەر تاكى هاوڵاتى ئەم وڵاتە بە خۆداچونەوەیەك بكات,بۆ زیاتر چاودێرى كردنى بە جۆرى بەڕێوەبردنى ئەم دەسەڵاتە,فشارەكانى زیاتر یەكگرتووتر بكات بۆ سەر حكومەت بۆ ئەوەى زیاتر ئەم وڵاتە پەلكێش نەكرێت,بەرەو تاریكستانى كوشتارو ئاوارەیى...و...هیتد لەمە زیاتر سەرمایەى ئەم وڵاتە بە فیڕۆنەچێ و ڕەوتى گەندەڵى نەك دامودازگا دەوڵەتى یەكان بەڵكو كۆمەڵگاش لووش نەدەدات و تێكى نەڕوخێنێت,لەوەى ئەمرۆ زیاتر دەروونى تاكەكانى تێك نەشكێت.
ئەم تێ كۆشانە بە مرۆڤانێك دەكرێت جیا لە مرۆڤ دۆستى و تەبابوونى مرۆڤەكان ئامانجى ترى نەبێت ,فەلسەفەى مرۆڤ پەروەرى گەشە پێبدات لە هەر جێگایەك كە ژیانى تێدا دەگوزەرێنێت .بە كردار هەنگاو بندرێ بۆ چەسپاندنى یاساى شارەستانى و مەدەنى و دیموكراسى هەنگاو بندرێ بۆ چەسپاندنى عەدالەتى كۆمەڵایەتى لە كۆمەڵگا دا بە ئەوەى هەموو هاووڵاتێك بە یەكسانى بەهەرەمەندبێ لە سەرمایەى ماددى و مەعنەوى داهاتووى ئەم وڵاتە پر سامانى سروشتى و كانزایى ..... هیتد
14/8/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

