مەیدانی ئازادی میسر بەرەو کوێ ....کوردستان؟
28/05/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەگەر ئاورێک لە کوردستان بدەینەوەو گەمەی قێزەوەنی دەسەڵات ببینین بەرامبەر خۆپیشاندەران وهەلی زێرینی ئۆپۆزسیۆن ببینین بۆ دانوسات لەجیاتی شەقام ،مەهزەلەیەکی بێتامی دور لە ئاکاری دیموکراسی وبەها ئینسانیەکان بەدی دەکەین ،بۆ چونکە ئەوەی داواکاری هەیە شەقامە ، ئەوەی پێویستی بە ئاوردانەوەیە شەقامە ،ئەوەی ناعەدالەتی بەرامبەر کراوە شەقامە ، ئەوەی لێی شەهید کراوە شەقامە ،ئەوەی بۆ ماوەی دومانگ سەراکانی ئازادیان پر کردبووەوە شەقام بوو ،ئەوەی ،ئەوەی ،ئەوەی ئەوەی ئەوەی ،هەموو وڵامەکانیش هەر شەقامن . بەڵام دەسەڵات بەسەر ئەم هەموو خاڵانەدا باز ئەدا و یەقەی ئۆپۆزسیۆن دەگرێ بۆ ئاخافتن و قەرار دان ،دیارە دەسەڵێتی کوردی زۆر دەمێکە ئیفلاسی خۆی بەیان کردووە ،لەوانەیە لەوکاتەوە بو بێ کە لە هێزێکی شۆرشگێرەوە گۆردران بۆ هێزی بەرژەوەندی تایبەتی و دوجاش شەری ناوخۆیان وەک دێوەزمەیەک پێشکەشی نەتەوی کورد کرد و رەوشتی دور لە ئەخلاقی وکۆپی یەکی نا تەواوی بەعسیان بەخەڵكی پیشاندا ،دواجاریش دەنگی نارەزایی ودەنگی گڕ گرتوی شەقامیان کپ کردو بەرامبەری گوڵی دەستی شەقام گولەیان پێشکەشکردن و لە بەرامبەری گۆران و نوێخوازی ورونیی شەپۆلی زەبروزەنگ وگەندەڵی ووابەستەیی بە کورسیەوەیان هەڵبژارد .بەرای من گەورەترین زیان کە ئۆپۆزسیۆن بە شەقامی گەیان ئەو تێکەڵێویەبوو لە ئامانجەکان وداواکاری یەکان .دەبوا هێزی ئۆپۆزسیۆن زۆر بەدانایی و هۆشیاری یەوە لە گەڵ ئەم بارودۆخە مامەڵەی بکردایە و جیاوازی خۆی وشەقامی وردبکردایەتەوە پێش هەڵەکردن ،دیارە بوونی ئۆپۆزسیۆن دورستەو پێویستی یەکی بەڵگە نەویستە ،بەڵام وەک وتمان پێشتر داواکاری شەقام و ئەوان جیاوازی زۆرە وهەر ئەو جیاوازیانەش حەتمیەتی دوورێگای جیاوازی تەریبی لەگەڵ یەک رۆیشتوومان بۆ دیاری دەکات . بۆ ئەوەی بەدانایی وهۆشیاری زیاتر بابەتی گۆران بکەینە ئەتەکێتی ئەزمونی کوردستان دەبێ لەوە زیاتر رێکبین وکۆك بین لەسەر بابەتەسەرکی یەکان و هەر کەس رۆڵی خۆی بزانێ وبوار نەدەین دەنگی شەقام خەفەبکرێ و بریاری داهاتووی کوردستان بە داهات ببەسترێتەوەو بکرێتە گەمەی نێوان ئۆپۆزسیۆن ودەسەڵات و داواکاری شەقامیش لە بار بەرێ.
28. Mai 2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

