دکتۆر زریان یان جه‌نتا هه‌ڵگره‌که‌ی کوڕه‌کانی کۆسره‌ت!!
26/09/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وان ڕۆێشتن منیش به براده‌ره‌که‌م گووت توخوا ئه‌مه شه‌رم نیه بۆ کابرایه‌کی دکتۆر له له‌نده‌ن ئه‌وه کاری بیت؟ ئه‌وش گووتی برا ئه‌وه‌ی ئه‌و کوڕه‌ی کۆسره‌ت پێی ده‌کرێ بۆ ئه‌و دکتۆره شه‌هاده‌ی دکتۆریهکه پێی ناکرێت ، به‌ڵام من به پێکه‌نینه‌وه به براده‌ره‌که‌م گووتم کوڕه که‌که ئێمه کرێکارین له له‌نده‌ن کارمان به کوڕی کۆسره‌ت نه ماوه کاکی من ئه‌وه دکتۆره له له‌نده‌ن چ کاری به کوڕی کۆسره‌ته؟ ووتی ئێمه ئێمه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه .
چه‌ند ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ی دکتۆر زریان ده‌ست به کاری وه‌زیری بکات برادهرهکهمی بینی بوو به برادهرهکهمی گووتبوو کاک کۆسره‌ت ته‌له‌فۆنی بۆ کردوومه پێی گوتومه بگه‌ڕێوه بۆ کوردستان تۆم کردووه به وه‌زیری ته‌ندروستی. براده‌ره‌که‌شم ته‌له‌فۆنی بۆ کردم گوتی ئه‌و کاره‌ی به کوڕی کۆسره‌ت بوو، له‌و ماوه‌یه براده‌ره‌که‌م بینی گووتی له کابینه‌ی ئه‌مجاره دکتۆر زریان وه‌ک وه‌زیر ناهێڵنه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره کۆسره‌ت ده‌یکاته لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه ، ئینجا بۆم ده‌رکه‌وت خێری ئه جاناتا ڕاکێشانی دکتۆران زۆر زیاتره له خێری کرێکاره‌کانی مهتهڕی سوریا.
له چه‌ند بۆنه‌یه‌ک که کوڕه‌که کۆسرهتو دکتۆری جانتا هه‌ڵگر ده‌بینم له ته‌نێشت یه‌که‌وه داده‌نێشن ئه ڕۆژه‌ی مهتاڕم دێته‌وه یاد یان که دکتۆر به درۆ ناوه ناوه ده‌ڵێ ده‌ست له‌کار ده‌کێشمه‌وه ئه‌و رۆژه‌ی مهتاڕم دێته‌وه یاد تۆ چیت کرد بۆ ئه‌مڕۆ ئێستا تۆ ده‌ست له‌کار ده‌کێشیه‌وه تاکوو به زۆر لات نه‌ده‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

