كه‌ی ئێن ئێن بۆ وی لێهاتووه
02/03/2011, 12:00 (GMT+1)

1- له ئێستادا كورده‌ی به‌رێوه‌به‌ری رادیۆی نه‌وا به‌رێوه‌به‌ری كه‌ی ئێن ئێنه ئه‌و سه‌ره‌تا وا گه‌راوه‌ته‌وه كه كه‌ناڵه‌كه سه‌ربه‌خۆ بێت به‌ڵام ئێستا وانیه‌و ترسێكی زۆری هه‌یه له‌م دۆخه‌ی كه‌ی ئێن ئێن نه‌ك ده‌سه‌ڵات تۆڵه‌ی ئه‌وه له نه‌وا بكه‌نه‌وه، به دیوێكی تریشدا كورده له ئه‌نقه‌ست نایه‌وێت كه‌ی ئێن ئێن سه‌ركه‌وێت چوونكه له كوالێتی نه‌وا كه‌م ده‌كاته‌وه كه له ئێستادا نه‌وا زۆر باش هه‌واڵ و رووداوه‌كان ته‌ختیه ده‌كات.كه‌ی ئێن ئێنیش به پێچه‌وانه‌وه. به‌نموونه‌ی تهختیهكردنی ده‌ستگیركردنی ناسح عه‌بدولره‌حیم له هه‌ڵه‌بجه كه نه‌وا زۆر به باشی به‌دواداچوونی بۆكرد به‌ڵام كه‌ی ئێن ئێن هه‌ر باسیشی نه‌كرد.
2- هه‌ست ده‌كرێت یه‌ك عه‌قڵ كۆنترۆڵی كه‌ی ئێن ئێنی كردووه ته‌نها ئه‌و بریار له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه ده‌دات، چونكه له ساتێك‌دا یاخود له رۆژێكدا باش ده‌بێت و له كات و رۆژێكی تر خراپ ده‌بێته‌وه، هه‌ست ناكرێت ئه‌و كه‌ناڵه موئه‌سه‌سه بێت و كۆمه‌ڵێك كه‌س بریاری لێبده‌ن، زۆر به‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سانێكی میزاجی بریاری لێده‌ده‌ن.
بۆیه پێویسته به‌رپرسانی گۆران لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن بزانن هۆكاره‌كه‌ی چیه، ناكرێت بكرێته قوربانی چه‌ند كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندی خوازوو مه‌سله‌حه‌ت چی. پێویسته خه‌ڵكی گۆرانیش بێده‌نگ نه‌بن له ئاستی چونكه له ئێستادا وه‌ك كه‌ناڵێكی حیزبی ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك جه‌ماوه‌ری .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

