ئه‌رسه‌لان بایز فێری چرپه و خۆمه‌ڵاسدانه
10/06/2010, 12:00 (GMT+1)

پێش ماوه‌یه‌ك ویستی به‌چرپه فرسه‌ت له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی گۆڕان بهێنێت و بودجه‌که تێپه‌ڕێنێت، به‌ڵام خوای من و تۆ کردی و کامێرایه‌ك چرپه‌که‌ی لێکرد به ده‌نگێك که هه‌موو کوردستان گوێی لێ‌بوو! به‌ڵام ئه‌م دکتۆره ته‌زویره عاری نه‌ناوه‌و وه‌کو ئه‌ڵێن خویه‌ك گرتت به شیری ته‌رکی ناده‌یت به پیری، بۆیه ئه‌م جاره‌ش خۆی له کۆنگره مهڵاسداوهو له درزی ده‌رگاوه نازانین بیر له چ فرسه‌تێکی تر ئه‌کاته‌وه!
ئه‌م جاره‌ش دکتۆری ساخته بۆی نه‌هاتوه‌و وێنه‌که‌ی له کوردستانی نوێ‌دا ده‌رکه‌وتوه‌و کوردستانپۆستیش چاك بۆمانی هێناوه‌ته پێشه‌وه، بۆیه نهسیحهتێکمان بۆ ئه‌رسه‌لان بایز هه‌یه که له‌مه‌به‌دوا چاك ئاگای له کرداروڕهفتاری خۆی بێت چونکه له‌وه ئه‌چێت کامێرای شاراوه هه‌میشه بهدویهوه بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

