لەلایەن دەزگای زانیاریەوە دیاریکردنی شوێنی بنکەو بارەگاکانی پەژاك وژمارەیان دراوەتە تاڵەبانی
25/07/2011, 12:00 (GMT+1)

بەر لەدەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئێڕان بەماوەیەکی زۆر لەلایەن بەرپرسی دەزگاوە ئاگاداری ئەو بەشە کرایەوە کە هەرچی زانیاریان لەبەردەستە لەسەر پەژاك وپارتی کرێکاران بۆی ئامادەبکەن وتەنانەت گەر پێویستیشی کرد نوێنەرەکەیان ئاگادار بکەنەوە سەردانی ناوچەکە بکات کەئەو نوێنەرە بۆ خۆی دانیشتووی ئەو سنوورەیە بۆیە ئەو بەشە تاماوەیەکی باش هەمووکارەکانیان تایبەت کردبوو بەکۆکردنەوەی زانیاریەکانیان وئامادەکردنی لەڕاپۆرتێکی تێرووتەسەلدا دواجار بەئامادەکراوی تەسلیم بەلێپرسراوی دەزگا کرا.بۆیە لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوەبکرێت کە یەکێتی بەتایبەتیش تاڵەبانی نەخشە داڕێژەری ئەو لەشکرکێشیەی ئێرانە بۆ سەر پەژاك وهەرێمی کوردستان کەبەهۆیەوە تەواوی گوندەکان ئاوارە بوون ماڵ وحاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە هەرلەلایەن تاڵەبانیشەوە ڕەزامەندی مسعود وەرگیراوە بۆ ئەو هەڵمەتە دیارە ئەویش بۆ پێکانی چەند ئامانجێکە کەئەویش هاوشێوەی پیلانەکانی تریان بۆ هەموولایەك ئاشکرا دەبێت٠
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

