تاڵەبانی بەرزانی ناوی پێشمەرگە وەكوو كارتێك بۆ مەرامەكانی خۆیان بەكار دێنن
27/01/2009, 12:00 (GMT+1)

كابرایەك دەناسم لە كاتی شەڕی قادسێدا كوڕێكی كوژرا سەدام حوسێن جگە لە شەهیدانە خانوی باش و ئۆتۆمبیلی پیدا بوو ئیشی توانی بە تەسكەرەی شەهیدانەی كوڕەكەشی سەردانی خودی سەدام خۆی بكات وەكوو هەموو ئەوانەی لەو جەنگانەدا دەكوژران و ئەو مافەیان هەبوو ، ئەو كابرا كوڕێكی تری هەبوو لە ئاودا خنكا وتی خۆزگوم ئەم كوڕەشم لە شەڕی قادسێدا لە ناو بچوایە بۆ ئەوەی ئمتیازاتەكەیم وەربگرتایە ، ڕژێم سەدام حوسێن بۆ ئەوە ئەو كارەی دەكرد كە سەربازەكان لە بەرەكانی جەنگدا هەڵنەیەن و خۆیان بدەن بەكوشت بێ باك بن لەوەی منداڵەكانیان دوای خۆیان سەرگەردان نابن حكومەت ئاوا بەخێویان دەكات ، لە لایەكی تریشەوە وای لە دایك و باوكی سەرباز دەكرد خۆی كوڕەكەی بنێرێ بۆ بەرەی جەنگ .
ئەو پێشمەرگانەی لە ناحیەی قەرەتەپە دران بەكوشت لە بەر خاتری چاوی جوانی شیعەكانی ئەو ناوچەیە كە لە ژێر چنگی سونەكاندا بوون ڕزگاریانیان كردن ، نەك لە بەر خاتری گەڕانەوەی ئەو ناوچانە بۆ هینانەوەی بۆ باوشی دایكی نیشتمان ، ڕۆژ نیە كەس و كارەكانی ئەو شەهیدانە نەیەن یەخەم بگرن ئەری بۆ نایەی شتیەك بنوسی بۆمان خۆدڵمان تەقی ، منیش پیان دەڵێم بۆ چی بوو ، یەكێ لە برای ئەو پێشمەرگانە لە قەرەتەپە شەهید بوو وتی : ئایە لە چ یاسایكدا هەیە پێشمەرگە لە سەنگەردا شەهید بكرێ نەكرێتە شەهید، ئەوەتا براكەی من خانەنشینیان بۆ كردووە ، كەس و كاری ملازم ڕەنجە كەملازمی پۆلیس بوو لە قەرتەپە پارساڵ شەهید بوو ئەوانیش پیان وتم ئەرێ بۆ فریامان ناكەون ڕۆژنامە نوسان كوڕەكمان ئەمانە دایان بەكوشت تائێستا شەهیدانەی بۆ دەرنەكراوە منداڵ و خێزانەكەی چی لێبكەین كێ بیان بات بەڕێوە ، ڕۆژ نیە پۆلیس و پێشمەرگە و ئاسایش یەخەم نەگرن نەڵێن ئەگەر سلێمانیش بگیرێ بەهیچ شێوەیەك خۆمان نادەین بەكوشت دوای ماڵ و منداڵمان ڕسوا بن ، نیچرڤان بارزانی نامە بۆ خێزانی تەحسین شاویسی كورد كوژ كە دەستی سور بە خوێنی 75 دانە پێشەرگەی یەكێتی و حزبی شوعی نامە بۆ شاروانی سلێمانی دەنوسێ ئەرزەی بەنی ، كەچی دوای ساڵێك لە شەهید بوونی ئەو پۆلیس و پێشمەرگانەی لە قەرەتەپەو ئەو ناوچانە شەهیدانیان بۆ دەرنەچووە ئەوە جگە لەوەش چەندین جاش و كورد كوژ لە ڕیزی شەهیدانەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی شەڕی ناوخودا هەیە .
خوێنەرانی ئازیزی كوردستان پۆست ئەندامان لایەنگران پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس و دەزگا سیخوڕەێكانی مەسعود و جلال ئایە بۆ شەهیدێكی سەنگەری ڕاستەقینە ئەم دوو بنەماڵە مافیایە شەهیدانەیان بۆ نەبڕنەوە ، ئەبێ ئیوە چ دڵیكتان خۆش بێ كە سبەینێش ئەگەر خۆتان دا بەكوشت ماڵ و منداڵتان وەكوو كەس و كاری ئیستا ئەوشەهیدانە سوكایەتی پێ ناكرێ ؟بۆیە من پێتان دەڵێم خۆتان فری و مەدەن ئەمانە دوو بنەماڵەن خویان سەپاندووە بەسەر خەڵكی كوردستاندا هیچ شەرعێتێكی ڕەسمیان نیە وەكوو دەسهڵاتە مافیاكەی سەدام حوسێن وانە و مویەك لایان نەداوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

