قوتابیەكەى هێرۆى برایم ئەحمەد ئەماندا بەدادگا !!
29/04/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەى كێ جەنابى دكتۆر ڕێكەوت بدات بەدادگا ئەوە بۆ ماوەى سێ ساڵە لەیەك كاتدا دوو پۆستى بەڕێوبەرى هەیە لەم شارە ئەوەى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە كەسەر بەدەزگاى زانیاریە ئەوەى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى كەسەر بەحكومەتە ؟ ئەى كێ جەنابیان بدا بەدادگا وەك كاك سۆران عومەر لەڕاپۆرتیكدا فەرمووى بۆ كردنەوەى دوو نەخۆشخانە 300 مەتر زەوی تەرخانكردووە بەڵام بۆ كردنەوەى ئارایشتگاى سایە 5000 هەزار مەتر زەوی دابین كردوە ؟ یان جەنابى وەزیرى تەندروستى لەڕۆژنامەى ڕۆژنامە ژمارە 576 ى 6 / 4 / 2010 ئەڵێ ئامێرى سیتى سكانى سەردەمى حەمەخۆشناومان هەیە ڕۆژى یەكجار ئیشى پێناكرێ كەچى ساڵانە 250 هەزار دۆلار دەدەین بەسیانە كردنیان ؟ بەڵێ لەسەر هەموو ئەمانە و سەدان كارەسات و گەندەڵى تر‌ى كەرتى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى كێ ئێوە بدات بەدادگا و ڕێوشوێنى یاسایتان بەرامبەر بگرێتە بەر ؟
_ ئەمەى خوارەوە لێدوانى جەنەڕاڵى بێ ئەستێرە مەحمود ژەنگاوى یان جەنەڕاڵى بێ ئەستێرە شێخ چۆپى وەزیرى چەتەكانى پارتى و یەكێتى نیە ، بەڵكو ئەمە لێدوانى دكتۆرێكە كەئێستا ئەویش هاوشانى ئەم جەلادانە ڕۆڵى سەركوتكردن ئەبینێ و ئەڵێ وەك كەمال كەركوكى ڕێوشوێنى یاسایى حزبى ئەگرمەبەر بەرامبەرتان .
--------------------------------------------------------
مانگرتنی پزیشكان شكستی هێناو سێكوچكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی توشی شۆك كرد
PUKmedia هاوكار یاسین- سلێمانی 2011-04-26 14:47:24
دوای شكستهێنانی هه‌وڵی سێكوچكه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له په‌كخستنی پڕۆسه‌ی خوێندن، ئه‌مجاره‌یان له هه‌وڵێكی شكستخواردووی تریاندا ژماره‌یه‌ك پزیشكی سه‌ر به‌و سێ لایه‌نه مانیان گرت و هه‌وڵی په‌كخستنی كه‌رتی ته‌ندروستییان دا تا قه‌ره‌بووی شكستی مانگرتنی مامۆستایان بكه‌نه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌م مانگرتنه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌وڵێكی ئه‌و سێ لایه‌نه‌یه بۆ تێكدانی بواری ته‌ندروستی و ده‌ستێوه‌ردانی حزبییه له‌و بواره‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له كۆی زیاتر له 3000 پزیشك له سنوری پارێزگای سلێمانی ته‌نها 80-85 پزیشك مانیان گرتووه، ئاشكراشیكرد كه رێوشوێنی یاسایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گیرێته‌به‌ر كه هه‌وڵی شێواندن و په‌كخستنی بواری ته‌ندروستییان داوه.
زانیاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا ده‌بیستن: .....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

