لەسەیرى ههڵوێستهبهرزهکانی فریشتە ، نهویهتی لاوەند و جوندیانیم بینى !!
06/05/2011, 12:00 (GMT+1)

لەكۆتایدا فریشتە گیان دڵ لەدڵ مەدە ئێمە هەموومان هاوڕێ ى تۆین ئێمە هەموومان پشت و پەناى تۆین ، ئێمە تۆ ئەخەینە بانى چاومان ئەوانیش ئەخەینە زبڵدانى مێژوو ، چونكە تۆ نازانى ڕق چیە ، بێ وەفایى چیە ، ئەوانیش تەنها ڕق و سپڵەیى ئەناسن بۆیە مێژوو نەفرەتیان لێ ئەكات و مایە پووچیان بۆ ئەمێنێتەوە ، تۆ بەهەوڵ و هیمەتى خۆت پێگەیشتى بەخەندە و بەرنامە قەشەنگ و جوانەكانت ئاوێزەى بینەرانت بوویت ، ئەوانیش بەماستاو و نووسینى چەواشەكارانە و دەست ماچ كردن و وەستان لەپشت دەرگاى بەرپرسان و بەجاسووسى و نووسینى ڕاپۆرت لەسەر هاوڕێ كانى خۆیان پێگەیشتن ، بۆیە دڵنیام تۆ هەر سەركەوتووى ، ئەوانیش هەر دۆڕاو ناشیرنن ، چونكە تۆ فریشتەى ، تۆ میهرەبانى ، تۆ فریشتەى ، تۆ میهرەبانى !!
________
فریشته مسته‌فا له كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان دوورخرایه‌وه 3/5/2011 لڤین
فریشته مسته‌فا، بێژه‌رو پیشكه‌شكار له كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه. به وته‌ی خۆی دورخستنه‌وه‌ی به‌و هۆیه‌وه‌یه كه مێرده‌كه‌ی له كۆمپانیای وشه‌ی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه.
دوورخستنه‌وه‌ی فریشته پاش دوورخستنه‌وه‌ی ره‌نج سه‌نگاوی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی كوردسات دێت، به‌هۆی پارچه شیعرێكه‌وه كه ئیدانه‌ی هێنانی هێزی كردبوو بۆ سلێمانی.
فریشته مسته‌فا له لێدوانێكیدا بۆ لڤین پرێس رایه‌گه‌یاند كه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له كۆمپانیای وشه‌یه، له لایه‌ن لاوه‌ند نه‌وزاد، به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی كهناڵهوهكهوه دوورخراوه‌ته‌وه.
فریشته ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ئێستا ئاماده‌كاریی به‌رنامه‌ی وتووه كه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی پێشكه‌شبكات به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسی به‌شی به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌وه پێی راگه‌یه‌نراوه كه به‌رنامه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نادیار راگیراوه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست لڤین پرێس كه‌وتووه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت چه‌ند كارمه‌ندێكی تریش له هه‌مان كه‌ناڵ ده‌ربكرێن.
فریشته وتیشی هه‌ر له‌و كاته‌وه كه لاوه‌ند نه‌وزاد بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ر، بریاری ده‌ركرنی من دراوه، به‌ڵام هاوڕێكانم دڵیان نه‌هاتووه پێمبڵێن.
فریشته كه 12 ساڵه له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان بێژه‌رو پێشكه‌شكاره، زۆر به نیگه‌رانیه‌وه له بریاری به‌ڕێوه‌به‌ره نوێیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان دهڕوانێتو د‌ڵێت "لاوه‌ند ده‌یه‌وێـت پیشانی بدات، كه زۆر دڵسۆزی یهكێیته".
وتیشی "هه‌رگیز ناگه‌رێمه‌وه بۆ گه‌لی كوردستان".
فریشته مسته‌فا پێش دوورخستنه‌وه‌ی له گه‌لی كوردستان، دوایه‌مین چاوپێكه‌وتنی خۆی وه‌كو بێژه‌رو پێشكه‌شكار له گه‌لی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره 24ی گۆڤاری لڤینی نوێ‌دا ئه‌نجامدا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

