كەمەسعودو جەلال دزبن لۆمەى ئاشتى و عومەر بۆ بكەین
22/09/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەى ئەگەر ئەم هەموو دزییە نەبێت مەسعود چۆن دەبێت خاوەنى دووملیار دۆلار و چۆن نێچیر ئەبێتە گەورەترین سەرمایەدار ,مەسعودو جەلال ئەگەر خۆیان دز نەبن نە ئاشتى هەورامى ئەتوانێ كارى وابكات و نەعومەر فەتاحیش ئەتوانێَ هەژدە ملێون دۆلار بدزێ , ئەمەیە سودەكانى ئەو پرۆژە ستراتیژییەى بەینى دوو بنەماڵەكە كە شانازى پێوە ئەكەن كە گەورەترین دەستكەوتە بۆ ئەم میللەتە ,
دەسەڵاتێك خۆى دزو تیرۆریست و ووڵات فرۆش بێت ئاساییە دەیان گروپى وەكو گروپەكەى شێخ زانابەرهەم بهێنێت , مەسعودى خائین ودز بۆ نایەڵێت حكومەت ببێتە یەك حكومەت هەر بۆ ئەمەیە كە پاروو لەدەم بكەوێتە خوارەوە بۆ كۆش باشە , ئاخر لە ووڵاتێكدا دوو سەرەك وەزیر هەبێت , سێ شار دوو حكومەتى تیا بێت دوو وەزیرى دارایى تیا بێت , دوو پێشمەرگە وناوخۆى تیا بێت هەر وا دەرئەچێت , كە ئەم جارە ئەو هەموو هاوارەمان تكایە دەنگ مەدەنەوەبەو دزانە ئەوەمان لەبەر چاو بوو ئەگەر ئەم دەسەڵاتە حوكم بگرنەوە دەست چیمان بەسەر دێنن , ئەوا یەك یەك دزییەكان دەرئەكەون , دوێنێ عومەر فەتاح و ئەمڕۆش ئاشتى هەورامى و ئەبێت سبەینێ چەندى تریش دەربكەون و چەند ئاشتى و عومەرى تر خۆیان مەڵاس دابێت لە پاڵ حكومەتەكەى مەسعودو جەلالەوە ,مەسعود لەگەڵ بەغداد ئامادەیە تەنازول بۆ هەمو كەركوكیشەوە بەڵام هیچ ئامادە نیە تەنازول لەسەر ئەو گرێ بەستیە نەوتیانە بكات , ئێستا دەركەوت بۆئەوەنەسورن لەسەر ئەوەى ئەو گرێ بەستیە نەوتیانە یاسایین و بەپێى دەستور ى عێراقى ئەمە كارێكى نایاسایى نیە ,ئەمە ى ئاشتى هەورامى دڵۆپێكە لەو دەریایە دزییەى مەسعودو نێچیر بزانین چى تریش بە ڕێگاوەیە و چى تریشمان بۆ ئاشكرا ئەبێت, سەدام تا نەڕوخا كەس نەیئەزانى ملێونێك خەڵكى عێراق زیندە بە چاڵ كراون و لە گۆڕى بە كۆمەڵدا نێژراون كەڕوخا ئینجا زانیمان ئەمانیش جارێ كەس لە نهێنیەكانیان نازانێ تا نەڕوخێن , ئەو كاتە تێ دەگەین كە بە دەنگى خۆمان چیمان بە خۆمان كردوە ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

