ڕه‌فتاره‌که‌ی دوێنێ شه‌وی یه‌کێتی کاره‌ساتی 1987ی هه‌ڵه‌بجه‌م وه‌بیردێنێته‌وه
17/02/2010, 12:00 (GMT+1)

دواتر ڕژێمی به‌عس به هێنانی هێزێکی سه‌ربازی زۆر له جاش و جیش وه‌هه‌روه‌ها به‌بۆردومان کردنێکی کوێرانه ی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی شاری هه‌ڵه‌بجه توانیان ئه‌و ڕاپه‌ڕینه سه‌رکوت بکه‌ن ودواتردهست به‌سه‌ر شاردا بگرنه‌وه. ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به‌سه‌ردێڕی باسه‌که‌مانه‌وه هه‌یه ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی لای خواره‌وه‌یه .
له‌کاتی بۆردومانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن فڕۆکه ئه‌باتشی یه‌کانی به‌عسه‌وه ده‌یان هاووڵاتی بێ گوناه شه‌هیدو بریندار بوون دواتر ژماره‌یه‌کی برینداری زۆر هێنران بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه که زۆربه‌یان له ناو باسێکدا له‌نێوان سه‌ید ساده‌ق و هه‌ڵه‌بجه دا بریندار بوبون دوای چاره‌سه‌ر کردنی سه‌ره‌تایی جه‌للاده‌کانی به‌عس له دائیره‌ی ئه‌من و ئیستخبارات دایان به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌داو تێکڕای برینداره‌کانیان ده‌ست گیر کردن و به‌ره‌و دائیره‌ی ئیستخباراتیان بردن ئه‌وه‌ی که تراژیدیا بوو له‌م کاره‌ساته‌دا پیاوێکی ته‌مه‌ن 65 ساڵه بوو، که چه‌ند ڕۆژێك پێش ئه‌و ڕاپه‌ڕینه مار گهستبووی بۆ چاره‌سه‌ر کردن له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابوو ئه‌ویش ده‌ست گیرکراو هه‌رچه‌ند پاڕایه‌وه‌و هاواری کرد که‌وا ئه‌و مار گه‌ستوویه‌تی ئه‌و جه‌للادانه گوێ یان به هاواروو دادی ئه‌و پیره مه‌رده نه‌داو ڕاپێچی زیندانیان کرد. ئهوبریندارانهی که ئیستخباراتی هه‌ڵه‌بجه له‌نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵ مورافقهکانیان ده‌ستگیرکران ژماره‌یان 72 که‌س بوون دوای چه‌ند ڕۆژێك دوای سه‌رکوت کردنی ڕاپه‌ڕینی هه‌ڵه‌بجه و ته‌خت کردن و بۆردمان کردنی گه‌ڕه‌کی کانی ئاشقان که‌وتنه گرتنی هه‌رکه‌سێك که گومانی به‌شداری کردنی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی کردبێت .
که بار‌و دۆخه‌که هێمن بووه‌وه ئه‌و 72 برینداره که له نه‌خۆشخانه هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن دائیره‌ی ئیستخباراته‌وه ده‌ستگیر کرابوون له شه‌وێکی بێ ده‌نگدا هه‌رهه‌موویان له‌سه‌ربازگه‌ی بامۆکدا ههربهزیندوویی به کۆمه‌ڵ زینده به‌چاڵ کرابوون دواتر له دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 له سه‌ربازگه‌ی بامۆکدا ڕوفاته‌کانیان دۆزرایه‌وه. ئه‌م کاره قێزه‌ونه‌ی دوێنێ شه‌وی جه‌ندرمه‌کانی یه‌کێتی به‌رامبه‌ربه جه‌ماوه‌ری بێ دیفاعی شاری سلێمانی دڵنیام به‌میرات له ڕژێمی سه‌دامه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه‌و به فه‌رمانی خودی تاڵه‌بانی و سه‌رپه‌رشتی عه‌لی حه‌سه‌ن مهجیدهکهی یه‌کێتی یه‌وه ئه‌نجام دراوه. ئه‌م کاره سه‌رکوتکارانه‌یان دوا له‌قه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانه که له جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی ده‌وه‌شێنن. یه‌کێتی وخودی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌یان له بیر چوو که سه‌دام و داروو ده‌سته‌که‌ی سلێمانیان ناو نابوو سه‌ری ماره‌که (الراس الحیه) ئه‌گه‌ر سه‌دامێك خاوه‌نی 35 ساڵ ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵات و خاوه‌نی جه‌به‌رووت وجبه‌خانه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ده‌زگای داپڵۆساندن و تۆقاندن وسه‌رکوت کردن نه‌یتوانی ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان سه‌لب بکات و کۆنترۆڵیان بکات به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی سلێمانی، ئێستا داروو ده‌سته سواو په‌ڕپوته‌که‌ی تاڵه‌بانی له‌م کاته دره‌نگه‌ی پایزی ده‌سه‌ڵاتیاندا ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری ڕاپهڕوی کوردستاندا بگرن .
به‌ڕاستی جێگای سه‌رسوڕمان و گاڵته‌جاڕیه که بته‌وێت بهربهشهپۆلی جه‌ماوه‌ری گۆڕانخوازی کوردستان بگریت . من ده‌سه‌ڵاته پیرو سه‌رۆکه پیره‌که‌ی یه‌کێتی دڵنیا ده‌که‌م که‌وا گه‌لێك بیه‌وێت بگۆڕێت و چیتر گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئه‌وانیان پێ قه‌بوڵ نه‌بێت ئه‌وان ناتوانن به‌ر به شه‌پۆلی گۆڕان بگرن. تازه زۆر دره‌نگه‌و کات نه‌ماوه له‌مه زیاتر به‌ڵێنی درۆ به جه‌ماوه‌ری کوردستان بده‌ن له کاتێکدا خودی خۆیشیان بڕوایان به به به‌ڵێنه‌کانی خۆیان نه‌ماوه ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك که له‌به‌ر ده‌میاندا ماوه ئه‌وه‌یه بهێڵن با دیموکراتی و مافی مرۆڤ ویاسا له‌کوردستان به‌رقه‌راربێت با سندوقه‌کانی ده‌نگدان بڕیاری یه‌کلاکه‌روه‌ی ده‌سه‌ڵات بن نه‌وه‌ك زه‌برو زه‌نگ و توند‌و تیژی سه‌رکوت کردنی جه‌ماوه‌ری گۆڕانخواز .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

