هه‌ڵمه‌تێكی دزێو و قێزه‌ون
07/05/2009, 12:00 (GMT+1)

لێره‌دا من به‌چه‌ند خاڵێكی ساده وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌ته ده‌ده‌مه‌وه، دڵنیاشم سه‌رپه‌رشتیارانی سایهتهكهو جه‌ماوه‌ری كوردستانیش باش ده‌زانن كه ئه‌و قسانه ته‌نها بوختان و تۆمهتهو هیچی تر.
1- له‌دنیای ڕۆژنامه‌گه‌ریدا ڕاستگۆیی زۆر گرنگه..بونی به‌ڵگه بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستگۆییه‌یه، كوا بهڵهكانتان له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌كانی یه‌كگرتوو ده‌یكه‌ن؟
2- هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئیعلانكردنی یهكرگرتووهوه ئه‌و قه‌وانه كۆنه‌مان زۆر بیستوه كه یه‌كگرتوو به‌ڕوكه‌ش خۆی به نه‌رمونیان نیشان ده‌دات,,ئه‌ی بۆچی تائێستا نه‌مانبینی ڕوه توندڕه‌وه‌كه‌ی ده‌ربخات؟ خۆ زۆرجار پاڵنه‌رو بیانوو هه‌بوون بۆ ده‌رخستنی ئه‌و دیوه‌ی كه ئێوه باسی لێوه ده‌كه‌ن!! دیاره ده‌رنه‌خستنی ئه‌و ڕوه (مهزعومه) ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بوونی نیه.
3- سه‌باره‌ت به‌و قسه‌یه‌ی گوایا مامۆستا سه‌میر ووتویه‌تی " ئێمه له‌كه‌س ناترسین"..نازانم به كامه پێوه‌ر له‌خه‌ڵك نه‌ترسان توندڕه‌ویه؟! خۆ هه‌میشه یه‌كێتی و پارتی شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌كه‌س ناترسن و دژایه‌تی كردنی یه‌كێتی " چوونه به‌گژ قوله‌ی قافدا"..كه‌واته ئیچوه له‌هه‌موو كه‌س توندڕه‌و ترن.
4- زۆرجار لهنوسینهكانتاندا ووشه‌ی "مه‌لا" زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه،،ڕه‌نگه ئێوه "مه‌لابوون"تان پێ شوره‌یی بێت بۆیه ئاوا زه‌قی ده‌كه‌نه‌وه..مه‌لابوون شه‌ره‌فێكه هه‌موو كه‌سێك ده‌ستی ناكه‌وێت.
5- ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌ناو یه‌كگرتووه‌وه پێی ڕاگهیاندنبن (وه‌ك سایته‌كه ئاماژه‌ی پێده‌كات) ده‌بوایه دبزانێ مامۆستا هیوا پێنجوێنیه نه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌یی!!!
تێبینی: وه‌ك نه‌ریتی كاری ڕۆژنامه‌وانی و نوسین، ئه‌م وه‌ڵامه‌م ڕه‌وانه‌ی سایتی چاو‌دێر كرد، به‌ڵام بڵاویان نه‌كردووه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

