لە كەلار جەلال تاڵەبانی بێڕێزی بە بنەماڵەی شەهید خالید گەرمیانی دەكات و پارەشی بەخشیوەتەوە
15/07/2009, 12:00 (GMT+1)

لەلایەكیترەوە مەڵبەندی سەر بە لقی 66 پارتی لە كەلار ڕۆشتیوون 15 كەسیان هێناوە كە تاقانەی دوای ئەنفالن جەلال بارزانی سەرو 10 وەرقەی دۆلاریان پێدەدات، ئەوە لە كاتێكدایە كە 31 تاقانەی دوای ئەنفال لە دەڤەری كەلار هەیە، لەبەر ئەوەی ئەو 16 پاشماوەی ئەنفالە تاقانەیانەیتر سەر بە لیستی گۆڕانن جەلال تاڵەبانی لەو پارە بێبەشی كردوون كە بۆ ڕیكڵامكردنی هەڵبژاردن ئەو كارەی كردووە، كەسێكی تر كە ئەندامی كۆمەڵەی قوربانیانی ئەنفالەو كەسی ئەنفال نیە خۆیكردووتە نوێنەری ئەنفال و لەسەر لیستی كلك زەردەكان خۆی هەڵبژاردووە بۆ پەرلەمان، ئەو كەسە ئیەوێت خۆی بكاتە دەم ڕاستی ئەنفال بۆ ئەوەی دەنگ بۆخۆی پیدا بكات، ئەو فەرهاد حاتەمە ئەگەر نوێنەری ئەنفالە چۆن لە جەلال تاڵەبانی قەبووڵ دەكات بێڕێزی بە ئەنفالەوە بكات ، كە تائێستا ئیمزای ئیعدام كردنی عەلی كیمیای و سوڵاتان هاشم و تاوانبارانیتری نەكردوە تائێستا بووەتە پارێزەری موستەشارە ئەنفالچیەكان، لێرەوە بەو بەڕێزە دەڵێم تكایە ڕێز لە خۆت بگرە ئەنفال مەكە كاڵا بۆ خۆت مامەڵەی بازرگانی پێەوەمەكە.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

