سەرانی هەردو بنەماڵەی مافیاو دزی سەیرو سە مەرە
20/02/2009, 12:00 (GMT+1)

چونکە جوانی مرۆڤ لە ڕوخساردا نی یە ئەگەر بەلای هەندێك کەسیشەوە جوانی مرۆڤ ڕوخسار بێت ئەوە ڕۆژێك دێت جوانی نامێنێ و ئیکسپایەر ئەبێت. بەڵکو جوانی واقیعی مرۆڤ لە سەر ڕاستی و دەست و داوێن پاکی و ڕەفتارو هەڵسو کەوت و دەرون و گوفتاری دایە.
ئەمانە کە خوای ئەم میللەتە توشی هەزار دەردی بێ چارە سەری کردون ئەو هەمو پارە دزراوەش فریایان ناکەوێت . چونکە ئەم سەروەتو سامان و ڤێلا گران بە هایانە و نوێ ترین مۆدێلی سەیارەو چی و چی هەموی خوێنی ئەم میللەتەیە ڕۆژانە سەرانی دەسەڵات و خزم وکوڕو کچ و تولەو تانجیەکانیان خۆیانی پێوە با دەدەن . کە چی ئەوەتا ئەم حوکمەتە ڕیسواو دزە زەڕەیەك شەرم نایگرێت بە ئاشکرا سندوقی سواڵی بۆ کە سو کاری شەهیدان داناوە لە مەرزەکانی سنور لە مەرزی حاجی ئۆمەران بە بەهانەی ئەوەی کە بنەماڵەی شەهیدانی پێ بە خێو ناکرێت . وەڵڵا مەزهەلەیەکی خۆشە ئەوە لە کەیەوە ئەم حوکمەتە چاو باشقە ڵە ئەوەندە بەڕوحم بوە خزمەتی شەهیدان بکات؟ ئەرێ ئەگەر نیتانەو ئەوەندە فەقیرن ئە و هەمو زەوی و زارو پارەیە تان لە کوێ بو هەرماوە ماوە سەفەری هەندەرانی پێدەکەن؟ ئە و زەویانەتان لە کوێ بو دەیدەنە خلەی ڕەشە بەحری و تحسین شاوەیس و عەباسی بایز باڵو سەدانی تری هاوشێوەی ئەم جاش و خۆفرۆشانە کە تا دوێنێ کوردیان دەکوشتو هەمیشە بۆ شەهید کردنی پێشمەرگە لە کەمین دابون؟ یان زەوی و پارەو ژیانی خۆش تەنها بۆ خۆتانی جاشی هەمیشەیی وڵاتانی دوژمن بە کوردو جاشەکانی دوێنێی ڕژێمی بەعس زۆرو زەوەندە بەڵام بۆ بنەماڵەی شەهیدان نی یە و دەبێت سواڵیان بۆ بکەن . لە ڕاستیدا ئەم هەمو سەروەت و سامانەی 18 ساڵە ئێوە دزیوتانەو هەر بەردەوامیشن لە دزینی ئەگەر بە دەست کۆمەڵێك کەسی دڵۆز بە کوردو کوردستان و خوێنی شەهیدان و دەست و داوێن پاکەوە بوایە ، ، هەر لە ماوەی 3 ساڵدا کە س و کاری شەهیدان و زیان لێکەوتوانی کیمیاباران و ئەنفالەکانی وەك گوڵ بە خێو دەکرد خۆ ئێوە وك ئەم کابرایەی ناو چیرۆکەکەشتان بۆ ناکرێت ، ئێوە لە تەماحدا هەر هێندەی ماوە بتەقن ، دەك بۆ خاتری خوێنی هەمو شەهیدان بۆ خاتری هەناسەی ساردی دایکی شەهیدان بۆ خاتری ئاهو نە زولەی خوشك و خێزانی ڕەشپۆشی شەهیدان بۆ خاتری هە مو ئە و پەپۆلە بێ گوناهانەی لە ئەنفال و کیمیاباراندا گیانیان بەخشی روتان ڕەش بێت بە نەحلەت بن لە قاپی خوای پەروەردگار.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

