داود ئۆغلۆ دەڵێت: کەرکوك ناسنامەی تورکمانەکانە..وەزیری پێشەمەرگەش لاڵ بووە
01/03/2011, 12:00 (GMT+1)

وەزیری پێشمەرگەی شەرواڵ پیس دەیەوێ بەفشەو هات وهەرا خۆی پاك بکاتەوە،سەنگاوی داوێن پیس دەیەوێ بەناوی کوردایەتیەوە خوێن ڕشتنی هاوڵاتیان گەرمیان بشارێتەوە،دەسەڵات لەترسا و لەنۆکەرایەتیاندایە ناوێرن مەترسی ڕاستەققینەی سەر شاری کەرکوک ئاشکرا بکەن دەنا گوێچکەیان بۆ دەتەقێنن ،بەڵێ مەترسی ڕاستەقینەی سەر شاری کەرکوکی کوردان ئەتاتۆرکە فاشیستەکانە کەبەئاشکرا ناسنامەی کەرکوك بەتەنها بەتورکمانەکانی ڕەوا دەبینن ،هەردووڕۆژ لەمەوبەرو بۆ درۆفیشاڵەکانی دەسەڵات ودەمدرێژی نەکردنی زیاتر وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کەرکوك ناسنامەی تورکمانەکانەو بەهیچ شێوەیەك ڕازی نابین کەرکوک بدرێتە لایەك،بەڵام چونکە تاڵەبانی بارزانی خائین و پیاوە ترسنۆکەکانیان هەموو پیاوو ئەڵقە لەگوێی دەوڵەتی ئەتاتۆرکن زاتی ئەوە ناکەن تەنها وەڵامیش بدەنەوەنەك ەەر ئەوە وەزیری پێشمەرگە لائاست ئەم لێدوانەدا چۆتە قاوغەکەی خۆیی ولاڵ بووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

