مەسعود بەرزانى نۆتشجاعەى 31ىئاب دەبەخشێتە قائیمقام و بەڕێوبەرى پۆلیسى هەڵەبجە
02/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى گۆران و ئەنوەر كردیان بۆ لقى 12 سەدا یەكى ئەوەیان نەكرد بۆ پاراستنى دام و دەزگاكانى هەڵەبجە چونكە بەقسەى خۆیان زیاتر لە 31پۆلیسیان بریندار بووە بەبەردى خۆپیشاندەران لەكاتى هێرشكردن بۆ لقى 12 بەڵام بۆ پاراستنى هەموو دام و دەزگا حكومیەكانى هەڵەبجە ئامادە نەبوون هیج پۆلیسێكى هەڵەبجە بەردێكى بەربكەوێت ,ئەمەش دەمانگەیەنێەنێتە ئەو قەناعەتەى كە ئەم دوو بەرپرسەى هەڵەبجە لە پێناوى مانەوەیان لە پۆلستەكانیان و وەرگرتنى نۆتەشجاعەى 31ى ئاب مەسعود بەرزانى ئامادەبوون ئێوە بەكوشت بدەن و بتاندەنە بەربەردەكانى منداڵان و گەنجانى هەڵەبجە.
لێرەوە ئەمەوێت بە برا پۆلیسەكانى هەڵەبجە ڕابگەیەنم كە گەنجان و منداڵانى هەڵەبجە ڕقیان لە ئێوە نییە هیچ بەردێكیش بۆ ئێوە ناگرن بەڵكو ئەوە ئێوەن خۆتان دەدەنە بەر بەردەكانى خۆپیشاندەران ئەو بەردانەى گەنجان و منداڵەكانى هەڵەبجە دەیگرن بۆ ئێوە نەبوو بۆ ئێوەش نابێت بەڵكو بۆ بەرپرسە گەندەڵ و دز خیانەتكارەكانى هەڵەبجەیە بۆ سوركردنى سەرى ئەو لقە خیانەتكارانەى پارتیە كە سەروەت و سامانى ئەم میللەتەیان دزیوە .
داوا لە براپۆلیسەكانى هەڵەبجە دەكەم كە قبوڵى نەكەن قائیمقام بەڕێوبەرى پۆلیس بتانكەن بە قەڵغانێك بۆ پاراستنى بەرپرسە دزو گەندەڵو خیانەتكارە حیزبی و حكومیەكانى كوردستان بەگشتى و هەڵەبجە بەتایبەتى پێویستە لەسەعاتى سفردا هەڵگەرشێنەوە لەو بەرپرسانەتان كە فرمانتان پێدەكەن ئێوەش وەرنە ڕیزى میللەت و خۆپیشاندەرانەوە بۆ ئەوەى گۆران ئەدهەم و ئەنوەرى پۆلیس بچنەوە باوەشى مەسعودى 31ى ئاب كە بۆ خەڵاتى 31ى ئاب ئێوە توشى عەزیەت و ناڕەحاتى دەكەن .
لە كۆتایدا داوا لە هەموو برا پۆلیسەكان دەكەم ئاگادارى خۆیان بن لە بەرپرسەكانتان ئەمین نەبن هەمیشە لە حەزەردا بن نەوەك وەكو سەركار حەمە سەعید بەكوشت بدرێن !.
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

