كاتێ كەچوون بۆ دەنگدان لەبیرتان نەچێ؟! ...
11/06/2009, 12:00 (GMT+1)

خەڵكینە خەمخحۆرانی گەل و رۆشنبیرانی نیشتمان 19ساڵە ئەم دوحیزبەی كەدەستەڵاتی هەرێمی كوردستانیان بۆخۆیان قۆرخ كردووە هەروەكو میراس بەتەوافووق بێ گوێدانە رای جەماوەر و بەرژەوەندیەكانی گەلەكەمان تائێستا هەرلەشەڕی براكوژی و بەخۆراك كردنی لاشەی هەزاران تێكۆشەری بەجەسارەت و بەئەمەكی گەلەكەمان وچاندنی تۆوی ڕق و كینە و دوبەرەكی لەنێوان تاكەكانی میللەت وبڵاوكردنەوەی گەندەڵی ئەخلاقی و سیاسی و رۆشنبیری و كلتوری و ئیداری!.چیدیان بۆكردوون؟ راستە شارەكانی هەرێم پڕن لەباڵەخانە و ڤیللای بەرز و جوان و لەشوێنە هەرە ستراژیەكان بەڵام كێن خاوەنی ئەمانە؟
لەم سەردەمەدا ئەم دووحیزبە بەناو حیزبی جەماوەر و زۆرترین لایەنگریان هەیە ئاخۆ ئەو لایەنگرانە كێن؟ ئەوانەن كەسینگیان ناوەتە بەرگوللەی دوژمنانی گەلەكەمان و ئامادەن بەسەروماڵ پارێزگاری لەخاك و گەل ونیشتمان بكەن؟ یاخود تەنیا ئەوكەسانەن كە لە هەڵپەی كۆكردنەوەی سەروەت و سامندان بێ گوێدانە مەشرووعیەت و نامەشرووعیەت؟ ئەوانەی بازرگانی بەخاك و گەل ونیشتمان ئەكەن لەپێناو كورسی و پلە و پایە و بەرژەوەندی تەسكی حیزبایەتی و شەخسی؟.ئەوبۆچونەی كەئەڵێ جەماوەریان زۆرە ئەوەش بۆچونی ئەومشەخۆرو تێوەگلاوانەنیە كەسەروەت, سامانی ئەم نییشتمانەیان بەموڵكی خۆیان زانیوە و لەپێناو بەرژەوەندیەكانی خۆیاندا بەهەدەری ئەدەن؟!.
ئەمانەی لەسەروە باسم كردن مشتێكن لەخەرمانێك كەم و كوڕی وبگرە گەورەترین مەترسین بۆئایندەی گەلەكەمان؟ هەرلەسەردەمی ئەم دەستەڵاتەدا نیە كەمیتی تورك و موخابەراتی ئێران بۆقڕكردنی دەنگی ڕەوای ئازادی خوازی هاوزمانانمان لم دوو وڵاتە لەهەرێمی كوردستان بەكەیفی خۆیان تەراتێن ئەكەن و داوی قڕكردنی ئەودەنگە زوڵاڵانە ئەنێنەوە؟ هە ربەبەرچاوی ئەوانەوە نیە ڕۆژانە گوندە سنووریەكانی هەرێم بەكاتیۆشاو تۆپ وفرۆكە بۆردومان دەكرێت و كەسێكیش فززەی لێوە نایەت و فرۆكەكانی دوژمنان بەئارەزوی خۆیان و لەوڵاتی خۆیان بێترس تر تەراتێن ئەكەن؟ ئەگەر پێوانەی خۆشەویستی گەل و نیشتمان ئەوهابێت لای دەستەڵاتێك ئەبێ ئوومێدی چی لێبكرێت لەمە زیاتر؟.
كەواتە كاتێك رۆژی دەنگدان كە دەچنە سەرسنووقی دەنگدان پێویستە هەرهەمووئەمانە لەبەرچاوتان بێت وبیری لێبكەنەوە ئەوسا بەویژدان و بەئەقڵ و بەزانایی دەنگ بۆلیستێك یاخود لایەنێك یاكەسایەتیەك بدەن كەدڵسۆزی گەل و نیشتمان بێت و خەمخۆر و راستگۆو فیداكار و زانا و زیرەك و دوور بین و هیوای دوارۆژی گەل ونیشتمان بێت بێ جیاوازی.كەواتە باووشیاربین و هەڵەكانی پێشومان دوبارە نەكەینەوە؟ پاشان پەنجەگەستن و گازندە و گللەیی دادمان نادات؟...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

