به‌ئیجازه‌ی کاک مه‌سعود، مه‌رجه‌عیه‌تی ئێمه جه‌وهه‌ر نامقه نه‌ک پیاوه ملشۆرهکانی مه‌کته‌بی سیاسی، زه‌نگێک بۆ بنه‌ماڵه‌ی با
18/05/2009, 12:00 (GMT+1)

خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌شمان ناکه‌ین به‌قوربانی سیاسه‌ته گڵاوه‌کانی ئێوه‌و پیاوه نه‌فس نزم و ههلپهرستهکانتان ، چونکه به‌درێژایی ته‌مه‌نمان ئێمه خۆمان به خاوه‌نی خه‌بات و به‌ر خودان زانیوه وا له‌م زروف و زه‌مه‌ندا ده‌تانه‌وێ ئێمه‌ش بکه‌وینه به‌ره‌ی خیانه‌ت و نابه‌رابه‌ری و رقی جه‌ماوه‌رمان به‌سه‌ردا ببارێنن ، که‌وا بو ئێمه هیچمان نه‌کردو وه‌ک پیرێژنه‌که هه‌ر قونه درێکهمان بۆ مایه‌وه ، ئه‌وه ئێمه نین و زۆریش دڵنیابه له به‌رامبه‌ر م‌و چه‌یه‌کی ئێوه‌دا له‌به‌ره‌ی خیانه‌ت و کاره نا حه‌زه‌کانی پیاوه‌کانتان میله‌ت به‌و چاوه سه‌یرمان بکات ، بۆیه ئه‌وه‌تان پێ ده‌ڵێین دێنه‌وه به‌ره‌ی گه‌ل و گوێ بۆ داوا‌و داخوازیه‌کانی گه‌ل شل ده‌که‌ن و ئاشته‌وای له نێوان هه‌مو تاکه‌کانی کورد به‌بێ جیاوازی ده‌که‌ن و داوای لێبوردن له مرۆڤی کورد ده‌که‌ن ئه‌وا نه ئێمه‌و نه جه‌و هه‌ر نامق قسه‌یه‌کمان نیه ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له‌هه‌ر وه‌زعێک که دروست ده‌بێ ئێمه ده‌بینه پێشه‌نگی جه‌ماوه‌ر، خۆ گه‌ر ئه‌مه‌شمان پێ نه‌کرێ ئه‌وا ده‌توانین ریزه‌کانی پارتی به ئاراسته‌یه‌کی باشتردا ببه‌ین تا ئه‌و کاته‌ی چی جه‌ماوه‌رو چی ئۆرگانه کانی پارتی به‌ره‌و ریچکه‌ی دێرینی خۆی ببه‌ینه‌وه‌و له ده‌ست فه‌نان بون رزگاری بکه‌ین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

