بێ یروانامە پێنج ساڵە راگرى پەیمانگاى تەكنیكى ئاكرێ ێە ئێستا خۆى پێ مەزلومە پێ
10/09/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەو كەسەى بروانامەى ساختە(تزویر) بێت بێ گومان ساختە دەكات لە هەر بوارێك كە بۆى هەڵكەوێ , وە هەوڵ دەدا تەنها بۆ مانەوەى خۆى وە نایەوێت مرۆڤى پاك و خاوەن بروانامەى راستەقینە لە بەرامبەرى بێت , بۆ نمونە مامۆستا (مسعب سلمان) هەڵگراى بروانامەى ماستەرە و لە پەیمانگاى تەكنیكى ئاكرێ بوو رۆشتە بریتانیا بۆ خوێندن , هێشتا دكتوراى لە بریتانیا تەواو نەكردوە راگرى پەیمانگا دەیووت من مامۆستا (مسعب سلمان)م ناوێتەوە ئەكەر هاتەوە با شوێنێك بۆ خۆى بدۆزێتەوە . چونكە خۆى تەنها بكالوریوسى هەیە و مامۆستا (مسعب سلمان) دەبێت بە دكتور.
ئەگەر راگرى پەیمانگاى تەكنیكى ئاكرێ (سردار بحرى) لە راگرى لادرا ئەوا یان دەبێ برواتەوە ئوسترالیا بۆ سەر كارەكەى جارانى كە بە خۆى دەیووت من بۆیەچى (سباغ) دیوار بووم رۆژانە بە 30$دۆلارى ئوسترالی, چونكە ناتوانى هیچ بابەتێك بڵیتەوە یان دەبێ كارێكى وا بكات لەگەل شهادەكەى بگونجێ . بەلام دكتور مسعب سلمان ئەگەر بەخێر هاتەوە ئەوا لە هەموو شوێنێك دەتوانێ دەرس بڵێتەوە چونكە مامۆستایەكى زۆر بە توانا و بلیمەتە بە پێچەوانەى راگر . پێت نەكرا بە ناحەق دكتور مسعب نقل بكەیت وا ئێستا خۆت بە حەق و قانون لادەدرێى.
ئێستا هەڵسو كەوت و رەفتارى (سردار بحرى) زۆر جیاوازە لەگەل سەرەتاى دەست بەكار بوونى لە راگرى, لەبەر ئەوەى لە منالێەوە دەیناسین تا زانكۆى تەواو كرد . وە باوكى بەرێزیشى لە قوتابخانە حرس بوو وە نەرم بوو لەگەل قوتابیان , پاشان بوو بە چایەچى لە ماڵى ارشد زێبارى .
دواى چەند نوسین لەسەر بێ شهادەى (سردار بحرى) , ئەویش بۆ بە درۆ خستنەوەیان كاغەزێكى كۆپى رەشى بەمامۆستایان پیشان داو ووتى ئەمەیە شهادەكم , من لە ئوسترالیا توێژینەوەكم لە سەر بەستنەوى زمانى ئینگلیزى بە كوردیەوە . ئایا دەبێ لەوێ كەسانێك هەبوو بن هەردوو زمانیان زانیبێ بۆ هەڵسەنگاندنى توێژینەوەى (سردار بحرى) و تاقىكردنەوەى ؟؟؟.
تەنها بەو كاغەزە كۆپیە نزیكەى پێنچ ساڵ موچەى راگری (مدیر عام) وەرگرتووە ئێستا خۆى بە مزلوم دەزانى ؟؟لەبەر ئەوەى لە پۆستەكەت لا دەدرێى.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

