
هەمومان دەزانین لە یەكەم ڕۆژی دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە پارتی و یەكێتی زۆربەی پۆستەكانین داگیر كرد و یەكێتی بە هۆی نفوزی ئەو كاتەی شوێنی زۆرتری كۆنترۆل كرد , كەلە پارێزگا دوو پارێزگار هەبوو (رزگار علی - یەكێتی و نیزام الدین گلی - پارتی) لەو ڕۆژانەوە تاكو ئێستا بەچڕی دژایەتی یەكتری دەكەن لە بچوكەوە بۆ گەورە . دیارە هەر جارێك مام جەلال هاتبێ بۆ كەركوك زەرەری زۆرتر بووە لە قازانجی , لەدوای پرۆسە ئەنجومەنی دابەش كرد و گرنگی زۆری بە كۆنە بەعسیەكان دا (ئەو بەعسیانە خۆیان شاردبۆوە بەتەمای هیچ پۆستێك نەبون لەكەركوك و لەحكومەت مەمنون بون نەیان كوژن) , دیارە پارتی و یەكێتی بۆ پارێزگار بە دوای كەسێكی بێ لایەن دەگەڕان لە وڵاتی ئێمەش عیلاقاتی برادەری و خزمایەتی و ...هتد دەور دەبینێ بۆ پۆست وەرگرتن ئەوەبو هەندێ َلە برادەرانی كەركوك كاك عبدالرحمن مستەفایان كرد بە پارێزگار.دوای ئەوەی هەڵبژاردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا لە كەركوك كرا یەكێتی زۆری هەوڵ دا پارێزگار بگۆرێ و رزگارعلی بكات بە پارێزگار بەڵام پارتی بەوە ڕازی نەبون و عبدالرحمن مستەفایان دانایەوە , دیارە ئەم پیاوە زۆر بێدەسەڵاتە لە هەموو ڕوەكانەوەبۆیە سودی زۆریان لەو بێ دەسەڵاتیە وەرگرتووە بە تایبەتی پارتی كە توانیان زەویەكی زۆر لە ناوجەرگەی شاردا دابەش بكەن بە سەر خەڵكانێكی بێ لایەن وبیانكەن بە پارتی بۆ زیاد كردنی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی لەلایەك و لە لایەكی ترەوە جێگیر كردنی زۆرێك لە بەرێوەبەرەكانی پۆلیس و فەرمانگەكان كەنەخوێندەوار و بێ شەهادە بوون و بە هەوەسی خۆیان یاریان بە مەسیری كەركوك و كەركوكیەكان دەكرد تاكو پارتی و یەكێتی كەركوكیان بەم ڕۆژە گەیاند بە سەدان بازاری بازرگانی و بەنزینخانەو كۆگاو هۆڵی ئاهەنگەكان و.....هتد لەلایەن بەرپرسی ئەو دوو حیزبەوە بە تەجاوز دروست كراون زۆربەیان بە دەستی بەتاڵ هاتنە كەركوك ئێستا حیسابی خۆیان نازانن ئەفسەرەكان زۆربەیان گەندەڵ و نەخوێندەوارن ئاسایش دەستیان لە لە دزی و ڕاوڕوت و ڕفاندن و كوشتنی هاوڵاتیاندا هەیە , ئەوەی لەبیریان نیە مەسەلەی كەركوكە بۆیە ئەیانەوێ ئیدارەیەكی لاواز هەبێ و بێ سەرەو بەرە بێت ماوەیەك لەمەو ویستیان پارێزگار بگۆرن نجم الدین كریم بكەن بە پارێزگار بەڵام دیسان پارتی ڕازی نەبوو بۆیە تا ئێستا نەیان توانیوە هیچ گۆڕانكاریەك بكەن , ڕۆژانە ناكۆكیەكانی نێوان پارێزگاروئەنجومەنی پارێزگا لەڕۆژنامەكان و میدیاكاندا دەبیستین دیارە ئەو ناكۆكیانە ڕنگدانەوەی ناكۆكی نێوان پارتی و یەكێتی و نێوان سەرانی یەكێتی خۆیانن , پارتێكان هەندێكیان دەوری حەكەم دەبینن ئێستا ناحەزەكانی ڕزگارعلی لایەنگری پارێزگارن لە یەكێتی و پارتی.
دیارە حیزبەكان یەكێكیان دەوێت كە ئەڵقە لە گوێیان بێت و لە بەرژەوەندی ئەوان كار بكات و دەنگی نارەزایی نەبێت و خۆیان سەرجەم دزەكانی كەركوك دەناسن كە هەمویان سەر بە هەردوو حیزبی دەسەڵات دارە بەتایبەتی پۆلیس و ئاسایش , بەرێوەبەرێكی پۆلیس تاكو ئێستا پێنج عیمارەی تیجاری بە تەجاوز دروست كردووە بێننە بەر چاوی خۆتان ئەی خەڵكی كەركوك ئەوانە چۆن هاتنە كەركوك و ئێستا چۆن و چییان لێ دەرچووە بەرژەوەندی خۆیان دروست كردووە لە سەر حیسابی ئێوەو شارەكەی ئێوە كە هەمویان بە ئەسڵ خەڵكی كەركوك نین و پێش پرۆسە هەندێكیان بە میوانیش كەركوكیان نەدیووە بۆیە پێویستە هەمومان وریا بینەوە و چیتر ئەو هەمو زوڵمە قەبوڵ نەكەین و تۆڵەیان لێ بسەنینەوە لە ڕۆژی دەنگدان و كوێرانە دەنگ نەدەین ئێمە كاتی خۆی بەدەست بەعسەوە دەمانناڵان ئێستاش بەدەست ئەوانەی كە گورگن لە پێستی مەڕا تكایە دەنگ بە پارتی و یەكێتی مەدەن و عاتیفە زاڵ نەبێ بەسەرتانا دەنگیان پێ مەدەن پێ مەدەن پێ مەدەن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست