سەرۆک شانت لە ژێر ئەو تابووتە لادە
03/06/2012, 12:00 (GMT+1)

لەم کات بەدواوە ئەم جوتیارە (عبدالحسين الغزالي)، بوو کە بە ئەبو عەلاالغزالی دەناسرێ، چەندین جار پەیوەندی پێکردوم دیارە ئازاری ئەو لەتەک ویژدانیدا جوڵاندی، هاوکات ٢٠ ساڵ بوو ، بۆی نەبوو زەویەکانی بکێڵێ .... هەموو جار وەک سەدان ئازاری تر لەناو هەناو دلم کۆم دەکردەوە ، چونکە ئەوەندە شەرمەزار دەبووم نەمان دەتوانی هیچی بۆ بکەین . ئاخر ئێمە ئەوماف و بوارەمان نەبوو دەست بۆ ئەوانە ببەین . دەسەلاتیش لای گرنگ نەبوو چونکە وەک گۆڕی (مستەفا بارزانی و برایم ئەحمەد) نەبوو بودجەی خەیالیان بۆ دابین بکات و لە دوری هەزاران کیلۆمەتری بیان هێنێننەوە بۆ کوردستان، هاوکات نوێنەری ئەم دوو پارتەش لە بەغدا وەک دەتەپە ئاسا خەبات ناکەن ، لەنیوان ئازاری گەڵ و دەسەلات و پارەدا، ئەوەی یەکەم هەلبژێرن .
لەم ڕۆژانە روفاتەکان هاتنەوە بەئامادەبوونی زۆرینەی بەرپرسان .... کە من بە پێچەوانەی هەموو ئەوانەی خەبات بۆ دۆسیەی جینۆساید دەکەن، دژ بەوەم هیچ بەرپرسێکی ئەم دوو پارتە لەو ناوچانە و لە روفاتەکان نزیک ببنەوە، تا داوای لێبوردن لە بنەمالەی قوربانیان نەکەن، چونکە ٢٢ سالە لەو روفات و ناوچەیە، چونکە ئەمانە:
١/ دالدەی بکوژ و هەموو قوربانیانی گەلکوژی کورد دەدەن و دەبنە پاریزەریان
٢/ دژ بەبریارەکانی دادگای بالای تاوانەکانی بەغدا بۆ گرتن و لێکۆلینەوە لەگەلیان دەوەستنەوە
٣/لەم ٢٢ سالەی تەمەنی دەسەلاتیان زۆرترین سوکایەتیان بەبنەمالەی قوربانیان کردوە بەوەی چەندین بەرپرسی ئەنفالچی لەناو چەقی شوێنێ نیشتەجێبونیان داناون یان کردویانەتە بەرپرسی باڵای دام و دەزگا ئەمنیەکان
٤/بەرپرسانی دەسەلات بۆ بنەمالەی خۆیان دەڤەر ومریدەکانیان خۆشترین ژیان دەبەنەسەر و خراپترین ژیانیش بۆ ناوچە تەعریب و گەلکوژیەکانی کورد دروست کردووە .
بەکورتی ئەوەی بەعس لە ئازار و قوربانی بەم قوربانیانە و بنەمالەکانیان دا ، دەسەلاتی کوردی بەشیوازی تر درێژەی پێدا، بۆیە ئەنجامدانی کاری ریکلامی بۆ ناو خەڵک ، لەماچ کردنی تابووت و شان دان پێی ، چ مانایەکی هەیە کە تۆ بەرپرسی لە دالدەو بەبەرپرس کردنی، هەموو ئەوانەی ئەو هەموو مرۆڤانەیان خستە ناو ئەو تابووتەوە؟ تٶ ڕێگری لەوەی دادگا لێکۆلینەوەیان لەگەلدا بکات؟ ئاخر ئەوەی سەیری ووتە و ئازاری بنەمالەی قوربانیان بکات هاوار دەکەن و دەڵێن: هێلکە دەفرٶشین ، ئاو و کارەبامان ناوێت و خانوەکانمان با هەر کەلاوە بێت ، بەلام بکوژی خۆشەویتستانمان لەبڕی ئەوەی بە بەرچاومانەوە وەک بەرپرسی باڵا دەسورێنەوە بخەنە زیندانەوە، ئاخر دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکیتی کەی ئەمانە بەئازار دەبینن ، چونکە بەپلە دوو و سێ سەیری مناڵانی هەژار و قوربانیان دەکەن وەک ئەوەی وەک فەرخە فەرعونەکانی ئەوان دوو چاو گوێ و قاچ وهەست و نەستیان نەبێت . راست دەکەن خۆمنالی ئەوان نین نەک بەگوللە و چیرۆکی هۆڤیاتی بەکۆمەڵ شەهید بکرێن، بەلکو وەک شەهید سەردەشت ، پێنوسیش ئەگەر بەفەنتاسیلە بێتە قسەکردن بە خۆشەویستی لێیان نزیک بێتەوە، تیرۆر پاداشت و بەتیرۆست ناسین پێناسەی دادگاکانی ئەم دەسەڵاتە دەبێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

