ئەگەر من بەرهەم ساڵح بومایە لەبەر (ئەنەس) ى منداڵە ساواكەى شەهید ئومێد دەستم لەكار دەكێشایەوە
03/04/2011, 12:00 (GMT+1)

هەموو شەهیدانى ئەو روداوە كە خوێنیان رژا وەك هەر كوردێكى ترى رەسەن جۆگەلەى فرمێسكیان لە چاوەكانى منیش دروست كردو دڵم ماتەمینى بۆ دانان،بەڵام هیچیان هێندەى ئەو دیمەنەى (ئەنەس) ى شەش مانگان كە باوكە نازدارەكەى (ئومێد) بەدەستى چەتەكانى جەلال شەهید كرا ئازارى نەدام و نەیگریاندم !!گریانێك كە گوڕگوڕ فرمێسكى لە چاوەكانم دەهێنا،ئاخر ئەو كۆرپە بچوكە بەو تەمەنەوە لە نازى بابەگیان پچڕیندرا دەبێت چ تامێك بداتە دەمى جەلالێك كە هەموو مێژوەكەى خیانەت و خۆفرۆشى بوە ..دەبێت جەلال چى بەو كۆرپە نازدارە بڵێت كە لەو تەمەنەدا لەنازو باوەشى گەرم و فێنكى باوكى دایبڕاند..دەبێت بەرهەم ساڵح چۆن رێگە بە هێزەو ورەو بیرى خۆى بدات كە بڵێت من سەرۆكى حكومەتى هەرێمم و لەو لاشەوە ئەو كۆرپە بێنازە بەدەم بێ باوكیەوە بگریت و كە گەورەش بوو چیرۆكى شەهیدبونى بابەى بۆ باسبكەن كە چەتەكانى حزبەكەى بەرهەم ئەكتەرى سەرەكى كوشتنینى!!
با بەرهەم ساڵح سەرێك لە ئەنەسى هەتیوكراو بدات و گوێ بۆ گریانەكەى بگرێت و ئەوسا تف بكاتە ئەو پۆستە كارتۆنیەى خۆى كە ناتوانێت بكوژانى باوكى ئەنەسى كۆرپەى ساوا نازدارەى شەهید ئومێد دەستگیر بكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

