بەرپرسی و دوو ئەندامی ناوچەى داقوقی پارتی لەدزیدا گیران
24/05/2009, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەكە ئەوەشی وت كە هاتوون بە ئاشكرا مەكینەكەیان بردووەو وتویانە ئیشمان پێیەتی و پەیوەندی بە ئێوەوە نییە بڵێن بۆ كوێ دەیبەن.
لەچەند مانگی پێشوودا تیرۆریستان قوتابخانەى گوندەكەیان ئاگرتێبەردا، بەڵام وەك كەسێكی خەڵكی گوندەكە ئاماژەى بۆ دەكات كە (مەلا ئیسماعیل) بەرپرسی ناوچەى داقوق بە (كاك رزوان) بەرپرسی پاراستنی پارتی لەداقوقی وتووە گوندەكە خۆیان قوتابخانەكەیان سوتاندووەو گوندێكی ئاژاوەگێڕن، ئایا توخوا مەلا سمایل ئاژاوەگێڕە یان خەڵكی ئاسایی، ئەو مەلا سمایلەى كە لەوەتى پارتی دیكتاتۆرى كوردستان كردوویانەتە بەرپرسی ناوچە، بووەتە خاوەن غەسالەو كارگەى پەلەوەرى مریشك و دەیان پرۆژەى تر، كە پارە چاوی سوور كردووە.
عادل كەریم كە گەنجێكی سەرسەرى پارتییە ئەگەر مەسئولەكانی سەرەوەو لقی پارتی وەك ئەو گەنجە بیچ قیمەت و بەرەڵا نەبن كەسێكی وا ناكەن بە ئەندام ناوچە، چونكە ئەو گەنجە لەناوچەى دووزو داقوق هەر سەرقاڵی دزیكردن و راوەدوونانی خەڵك و هێنانی سەیارەى علوجە.
ئەمەش ناوو ژمارە تەلەفۆنی دووان لەدزەكانە :
1- خورشید ئەحمەد 07701346836
2- عادل كەریم 07701270371
چاوەڕوان بن لەماوەی داهاتوودا دزییەكانی بەرپرسانی ناوچەى پارتی لەداقوق و چەند ئەندامێكی تر بە وێنەو دۆكیومێنت بڵاو دەكەینەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

