هێرۆى برایم ئەحمەد و نەخۆشى سیل، شێخ جەعفەر و ڤیاگرا، خه‌سته‌خانه و چاندنی تووتن
17/07/2012, 12:00 (GMT+1)

لەمانەش سەیرتر بڵاوبوونەوەى هەواڵى چاندنى تووتن لەدامەزراوەیەكى تەندروستى وەك نەخۆشخانە كە ئەوەندەى تر دۆخى سیستەمى تەندروستى خستە ژێر پرسیارەوەو ئەوەندەى تر پاشاگەردانى و بێ بەرنامەیى و بێ پیلانى و ماڵوێرانى سیستەمەكەى سەلماند .
كە ئەمە لینكەكەیەتى:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9fd859d4
ئەم سێ ڕووداوە نەگونجاوە ئەم سێ دیمەنە سەیرە تەنها یەك شتمان پێ دەڵێت كەشتێك نیە لەم هەرێمە بەناوى سیستەمی تەندروستى ، بەناوى سیستەمى حوكمڕانى هەر یەكەو لەقۆڵێكەوە خەریكى ئیفلیجكردنى ئەم سیستەمەن قوربانى یەكەمیش تەنها هاوڵاتیانى بێ دەسەڵات و خەڵكى هەژارى كوردستانن .
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانى
لە سلێمانی بە چاودێری خاتوو هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەمهئاهەنگی نیشتمانی بۆ بنەبرکردنی نەخۆشی سیل ئەنجام دەدرێت ، لە شاری سلێمانی بە چاودێری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و ئامادەبوونی دکتۆر مجید ئەمین وەزیری تەندروستی حکومەتی ناوەندی عێراق و دکتۆر رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر جعفر سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و دکتۆر میران محمد عباس بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رێورەسمی هەمئاهەنگی نیشتمانی بۆ بنەبرکردنی نەخۆشی سیل لە عێراق بەرێوەچوو .
ڤیاگرا بۆ پێشمه‌رگه به‌كارده‌هێنرێت

ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمهرگهلهناو لیستی دهرمانهكانیدا حه‌بی ڤیاگرای تێدایهوبهكاریدههێنن، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ناوهێنانی ئه‌و جۆرهحهبه له‌سه‌ر نوسراوه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌نایاسایی ده‌زانێت.ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمهرگهسهر به‌هێزه‌كانی (70)، به‌نوسراوێكی فه‌رمی له12/4/2012 لیستی ئه‌وده‌رمانانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی تهندروستیسلێمانی ده‌كات به‌رواری به‌سه‌رچوونیان نزیكه تاوه‌كو لهسوودلێوهرگرتنیان ئاگاداریان بكاته‌وه، له‌ناو ده‌رمانه‌كانیشدا حه‌بی ڤیاگرای تێدایه.ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریكاریوهزارهتی پێشمه‌رگه به‌هاوڵاتی وت خه‌رقی یاساییه ناویوهزارهتی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر نوسراوێك بێت كه هاوپێچ كرابێت لهگهڵناوی حه‌بی ڤیاگرا.ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ره‌نگه ئه‌و حه‌به بۆ پیره‌كان بێت‌و نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش به‌كاری بهێنێت له سلێمانی‌و لای یه‌كێتییه .هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵایتهندروستی ئاگادار له‌و ده‌رمانانه، به‌هاوڵاتی وت شتێكی ئاساییهنهخۆشخانهی شۆرش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا حه‌بی ڤیاگرا بۆ ئه‌وكه‌سانه به‌كارده‌هێنێت كه كێشه‌ی جنسییان هه‌یه تا چاره‌سه‌ربكرێن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

