ئێمه ئهزمونهکهتان له‌که‌دار ناکه‌ین، خۆی له‌که‌داره
12/10/2009, 12:00 (GMT+1)

ده‌نگی ئێمه‌تان پێ کپ ناکرێت، چونکه ده‌نگمان ده‌نگی کوردایه‌تی ڕاسته‌قینه‌یه. ئێمه که ژیانی سه‌ختی هه‌نده‌ران نه‌یتوانیوه ڕۆحی کوردایه‌تیمان تێدا کزبکات چۆن به ئێوه بێده‌نگ ده‌کرێین؟ بۆیه ده‌ڵێم ده‌نگی کوردایه‌تی ڕاسته‌قینه چونکه چاومان له هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك نییه، که ده‌نگێکمان لێبه‌رز ده‌بێته‌وه ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کورده.
ئێمه کوردی له هه‌ردوو جه‌ژنه بوین، نه‌ده‌توانین جه‌ژنه‌کانی خۆمان وه‌ك له‌کوردستان ده‌مان کرد بیکه‌ین و نه جه‌ژنه‌کانی ئه‌مانیش چێژی لی ده‌بینین، به‌ڵام له خهمومهراقی هه‌ردوولا به‌شدارین. سه‌ر باری ژیانی پڕ زه‌حمه‌تی ئه‌م وڵاتانه، باری قورسی کوردستانیش بهشانمانهوهیه، که ئه‌وان که‌م ده‌رامه‌ت بوون ئێمه لێره هه‌رچیمان په‌یدا ده‌کرد له‌گه‌ڵ که‌سوکارمان به‌شمان ده‌کرد، که شه‌ری برا کوژی ڕوویدا هه‌رچیمان له توانادا بوو بۆ دامرکاننهوهی کردمان. له هه‌موو ناخۆشیه‌کی کوردستان ئێمه وه‌ك ته‌عزێ بار وابووین، که خۆشیشتان ده‌بێ جه‌ژنی ئێمه دێت. که‌چی کاتێک ڕه‌خنه‌یه‌ك ده‌گرین پێمان ده‌ڵێن ئێوه له‌وێ پاڵتانداوهتهوهو ئاگاتان له هیچ نییه! ئێمه ئاگامان له هه‌موو شتێکه که له کوردستاندا ڕووده‌دات، ئاگامان له زوڵمی ئێوه‌یه که له خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵاتی کوردستانی ده‌که‌ن، لێره‌ش پاڵمان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵکو ژیانی ئێره پاڵدانه‌وه‌ی تێدانییه و سه‌رچاوه‌ی ژیانیشت به ئاسانی به ده‌ست نایه‌ت، به‌ڵام په‌رۆشیمان بۆ کوردستان وایلێکردوین که بێده‌نگ نه‌بین.
ئێمه ئه‌و کوردانه‌ین که دێینه قسه بۆ پله و پایه و پاره نییه، بۆیه ده‌نگی ئێمه ده‌نگی کوردایه‌تی ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڵام ئێوه هه‌موو تاوانێکتان خسته پاڵمان، که ده‌نگێکمان لێبه‌رز ده‌بێته‌وه ده‌ڵێن ئه‌مه ده‌ستی بێگانه‌ی له پشته‌وه‌یه، که پێشنیار ده‌که‌ین ده‌ڵێن بۆ ناگه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام له گه‌ڕانه‌وه‌شمان ده‌ترسن چونکه ده‌زانن بیروبۆچونی دیموکراتیهتمان پێیه و ئێوه‌ش ڕه‌وتی دیکتاتۆریهتتان گرتوه. له زوڵمیشدا بێبه‌شتان نه‌کردوین، چونکه هه‌قی فه‌وتاوی کهسمانتان نه‌گێڕاوه‌ته‌وه و ده‌ڵێن ئێوه بۆچیتانه؟ ته‌نانه‌ت جیاوازیتان له ده‌رماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کانیشدا کرد، وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێوه له‌شاخ کوردایه‌تیتان کردبێت و ئه‌وان پیازیان پاك کردبێت! خۆتان سه‌رباری ئه‌و هه‌موو موچه‌یه، سه‌رباری دزیهکانتان ده‌رماڵه‌کانتان ده‌قاتی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی هه‌نده‌رانه!
ئێمه‌ش حه‌زده‌که‌ین که له‌کوردستان ئه‌زمونێکی بێ له‌که هه‌بێت و شانازی پێوه‌بکه‌ین، نه‌ك هه‌ر ڕۆژهناڕۆژێك به‌رده‌می سه‌فاره‌ت و کار به‌ده‌ستانی وڵاتان بگرین بۆ شکات کردن له ئێوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

