نامه‌ى دووه‌م بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
14/10/2009, 12:00 (GMT+1)

من بڕیارمداوه كه زۆر نه‌نووسم و له جیاتى نووسین چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك بخه‌مه روو كه باس له‌و ناكۆكى و ێراعه ده‌كات كه له نێو ئه‌و كۆمه‌له كه‌سانه‌ى ناومان بردن هه‌یه.
به‌ڵگه‌نامه‌ى یه‌كه‌م نووسراوى وه‌زاره‌تى پڵان دانانه (ژماره 1819 له 20/5/2009) سێ خاڵى تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ڕێوه‌به‌رانى ده‌ره‌وه‌ى دیوانى وه‌زاره‌ت و سه‌ربه ده‌سته‌كان یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییهكانن و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌كاتى ئاماده نه‌بوونى به‌رپرسانى پڵه‌ى تایبه‌ت له شوێنیان ئیش و كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن له‌خۆ ئه‌گرێت. له خاڵى دووه‌م باس له‌وه ئه‌كات كه هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێك بۆى نییه نووسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت بكات به شێوه‌ى راسته‌وخۆ و ئه‌بێت به پێى زنجیره‌ى كارگێڕى بێت، ئه‌مه له كاتێكایه كه خودى وه‌زیر چه‌ند جار به نهێنى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌رانى ئامارى پارێزگاكانى بانگ كردووه و دوور له چاوى سه‌رۆكى ده‌سته و به نهێنییه‌وه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه! و هه‌روه‌ها خودى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دیوانیش هه‌موو ئه‌و نووسراوانه‌ى كه له ئامارى پارێزگاكانه‌وه بۆیان ئه‌چن وه‌رئه‌گرێت و واردیان ده‌كات و ئیش و كاره‌كانیشیان زۆر به رێك و پێكى و به خێرایى رایى ئه‌كات!!! له خاڵى سێیه‌میش باس له‌وه ئه‌كات كه به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى ده‌سته‌ش بۆى نییه نووسراوى راسته‌وخۆ بۆ پارێزگا بكات و ئه‌بێت به ئیمزاى وه‌زیر بێت. ئاخۆ له وو‌ڵاتى ئێمه پڵه‌ى پارێزگار و وه‌زیر وه‌كو یه‌كن وله یه‌ك ئاستدان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌ى دووه‌م نووسراوێكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمه (ژماره 623 له 17/6/2009) كه بۆ وه‌زیرى پڵان دانان كراوه و تیایدا باس له‌وه ئه‌كات كه وه‌زیر دوور له هه‌ر بنه‌مایه‌كى ئیدارى و به‌بێ ره‌چاو كردنى هیچ بنه‌مایه‌ك و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى حكومه‌تى هه‌رێم به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندى به به‌غداوه كردووه و بریكارى وه‌زیرى پڵان دانانى عێراقى له‌وه ئاگادار ئه‌كاته‌وه كه چیتر سه‌رۆكى ده‌سته به‌رپرسى سه‌رژمێرى نییه له كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رى ئامارى سلێمانى به‌رپرسى سه‌رژمێریى كوردستانه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه هیچ فه‌رمانێكى تایبه‌ت به‌مه ده‌رنه‌چووه و وه‌زیرى پلان دانان تاك لایه‌نه و زۆر سه‌ره‌رۆیانه ئه‌م بڕیاره‌ى ده‌ركردووه!
به‌ڵگه‌نامه‌ى سێیه‌م نووسراوێكى تر‌ى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمه كه بۆ نووسینگه‌ى وه‌زیرى پڵان دانان نێردراوه و به دووپات كردن له‌سه‌ر نووسراوێكى پێشووتر، باس له نه‌ناردن و شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئامارى سلێمانى ئه‌كات بۆ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى ناوبراو ساخته و ته‌زویره!!! لێره‌دا جێى خۆیه‌تى ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه پڵه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئامارى سلێمانى راوێژكار-ه (كوێر بێت چاوى حه‌سود)!
من نامه‌وێت باس له گرنگى ئامار و داتا و پڵان دانان و هه‌موو ئه‌م شتانه بكه‌م بۆیه ته‌نیا داوا له به‌ڕێزتان ئه‌كه‌م كه به په‌ڵه له‌م رووداوانه بكۆڵنه‌وه و چاره‌سه‌رێكى راست و دروستیان بۆ بدۆزنه‌وه.
له‌گه‌ڵ رێزمدا...
به‌ڵگه‌کان:
https://www.kurdistanpost.com/biz/pdf_files/wazaratiplangandal.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

