حامیدی حاجی غالی
07/06/2009, 12:00 (GMT+1)

سایتی چاو‌دێر ره‌وشتی وه‌ك ره‌وشتی خاوه‌نه‌که‌یه‌تی. ته‌ماشا که‌ن چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کێ ده‌که‌ن.
مه‌حمود سه‌نگاویی.
سه‌عدی احمد پیره
شێخ جه‌عفه‌ر
حامیدی حاجی غالی
هه‌موو ئه‌مانه له یه‌ک شت‌دا هاوکۆکن، ئه‌ویش داوێن و زمانپیسیی
دوا که‌س که هاته قسه کردن عدنانی حه‌مه‌ی مینه. ئه‌م زاته پێش ئه‌وه‌ی ببێت به وه‌زیر قاجاغجێتی ده‌کرد له نێوان ئێران و کوردستاندا. هه‌ر ولاغ بوو پار ده‌کرا له ویسکی و مه‌شروبات ره‌وانه‌ی ئێران ده‌کرا و چه‌ند چارێک پیاوه‌کانی گیران و هه‌ندێکیان گوژران له‌لایه‌ن پاسدارانی ئێرانه‌وه. ئێستا هاتووه قسه‌م بۆ ده‌کات له‌سه‌ر دڵسۆزانی ی.ن.ك وه‌ك حامیدی حاجی غالی باسی دهموکراتیهت ده‌کات به‌لام هه‌ر هیج له دیموکراتیه‌ت نازانێت و قه‌دیش فێر نابێت.
ئه‌مانه هه‌موویان فێر کراون له‌لایه‌ن ئاغاکهیانهوه تاله‌بانی .
سایتی چاودێر‌و تاله‌بانی پلانێکی فراونیان هه‌یه بۆ هه‌موو دڵسۆزه‌کانی بالی ریفۆرم و لیستی گۆران. چکه له‌م چاوپێکه‌وت نانه ئه‌بی لامان سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر تاوانیش رووبدات یان شهر ههڵگرساندن له‌گه‌ڵ عیراق یان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگاکانی رۆژهه‌لات و باکووری کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌کرێت . ئه‌م دوو بنه‌ماله‌یه هه‌موو شتێك ده‌که‌ن له‌پێناوی ده‌سته‌لات، باوه‌رم وایه ئه‌گه‌ر بزانن ده‌سته‌لات له‌ده‌ست ده‌ده‌ن کاره‌ساتێک دروست ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵپژاردن نه‌کرێت.
نمونه‌یك. گرێبه‌ستی نێوان تاله‌بانی و بارزانی له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی پۆسته‌کان و دانی پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت به پارتی و موراهیق نیچروان بارزانی، گرێبه‌سته‌که عدنان مفتی ئیمزای کردووه به‌لام عماد احمد یان به‌رهه‌م سالح یان کۆسره‌ت ره‌سۆل
ده‌ڵێن شتی وانیه و به‌رهه‌م ئاماده ده‌که‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌لام عدنان مفتی هیج لێدوانێك نادات و نالێت من ئیمزام نه‌کردووه. ئه‌مه هه‌مووان ده‌زانین که‌س قبولی نیه پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران بۆ پارت بێت بۆیه واده‌که‌ن، ته‌نها تاله‌بانی قبولی کردووه، ئه‌ندامانی ی.ن.ك و کۆسره‌ت ره‌سول و هه‌موو ئه‌وانی تری پێههلدهخهلهتینن پێش ههلپژاردن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

