كاك عه‌بدوڵڵای حاجی سه‌عید ئاخر ئه‌وه ئیشی تۆیه؟؟!! ...
10/02/2009, 12:00 (GMT+1)

پێمسه‌یره كه‌سانێك له ئاستی ئێوه‌دا (كه من نازانم ئه‌و ئاسته چه‌نده)، هه‌ر وا به سووك و بارێكی ده‌ستبخه‌نه كارێكه‌وه كه هڕی له بڕی جیاناكه‌نه‌وه؟! گه‌ر جیاشی بكه‌نه‌وه ئیشی ئێوه نییه، ئه‌رێ كاكه حه‌یاتان پێوه نه‌هێشتین ده به‌سه به‌س.
كاتێك لیژنه‌یه‌كی چاودێری ته‌ندروستی چوو بۆ سوبه‌ر ماركێتی ئاڵتوون و له‌به‌ر بوونی خوارده‌مه‌نی به‌سه‌رچوو پێیداخستن، تۆ كارت به‌سه‌ر ئه‌م لێپیچینهوهیهوه چییه؟! ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه سه‌یره ئه‌وه‌یه وتووته: چۆن ده‌بێت سوپه‌ر ماركێتێك له‌سه‌ر چه‌ند پارچه نهستهلهیهكی ئێسكپایهر دابخرێت؟!! ئه‌ی به‌ڕای به‌ڕێزتان ده‌بێت له‌سه‌ر چی دابخرێت؟! له‌سه‌ر جلی قه‌باره گه‌وره! یان پاسكیلی سێ تایی!؟ یان بووكه شووشه‌ی چاوشین؟!!
ئه‌و چه‌ند پارچه نهستهلهیهی كه به‌ڕێزت بێ ئههمییهتیان ده‌كه‌یت، له‌وانه‌یه ببنه‌هۆی ژاهراوی بوونی چه‌ند مناڵێكی بێ‌تاوان!؟ ناهه‌قیشت ناگرم، مناڵی ئێوه ومانان نه‌سته‌له‌ی سویسری نه‌بێت نایخۆن، جا ئیتر با نه‌سته‌له‌ی توركی وئێرانی ئێكسپایه‌ر مناڵه‌كانی ئێمه ژه‌هراوی بكه‌ن؟! خوانه‌خواسته به‌ڕێزت مسته‌شاری ئۆباما بوویتایه بۆ كاروباری بازرگانی و شتی وات بگووتایه، خه‌ڵكی ئه‌مریكا خۆڵ و دۆشاویان به سه‌رتا ده‌كرد و شاربه‌ده‌ریان ده‌كردیت؟!
ئه‌ی عه‌بدی خوا؟! بڕۆ كاروباری بازرگانی هه‌رێم باش بكه، كارت به‌سه‌ر ته‌ندروستییه‌وه نه‌بێت، چونكه ئیشی جه‌نابتان نییه، ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌گه‌ر پێشناوی (یاریده‌رده‌ری سكرتێری گشتی ی ن ك)ت پێوه نه‌بووایه، هیچ كه‌س (هینی) به كڵاوت نه‌ده‌پێوا.
پاشان كاكه شێركۆی بكوژوببڕ له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، كه ده‌زانی له‌ناو ئه‌و هه‌موو ئاغایهدا كه‌س حیسابی گهدایهكیشت بۆ ناكات، بۆ شه‌قێك له‌و پۆسته هه‌ڵناده‌یت؟! كه ده‌زانی تۆ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانت نییه، بۆ واز ناهێنی!؟ به‌ڕێزتان وتووتانه: بۆ رۆژی دواتر ئیداره‌ی سوپه‌ر ماركێته‌كه هۆڵه‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه و خوارده‌مه‌نییه بهسهرچووهكانیش فڕێده‌ده‌ن و دواتر سزای داخستنه‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه! من یه‌ك پرسیار له تۆ ده‌كه‌م، ئه‌مه‌تان له‌گه‌ڵ كێی تردا كردووه؟!! ئایه هه‌ر فرۆشیارێكی تر چاودێری ته‌ندروستی له‌سه‌ر به‌سه‌رچوونی خوارده‌مه‌نییه‌كانی دوكانه‌كه‌ی پێداخستن و پاشان شوێنه‌كه‌یان پاككرده‌وه و خوارده‌مه‌نییه بهسهرچووهكانیان لابرد، له‌دوای (24) كاتژمێر ده‌هێڵن بیكاته‌وه؟!! ئۆباڵی ئاغاكانت به ملی من نا به ملی خۆت، رێگه‌ی پێناده‌یت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

