كۆسرەتیەكان دەنگ بۆ بارزانی مەدەن
29/06/2009, 12:00 (GMT+1)

دەتانەوێ شانازانی بە سەرۆكەكەتان بكەن؟
سەرۆكێك بتان پارێزێت لە گورگەكان و رێزتان بگرێت وەك كوردێكی پلە یەك؟
ئەگەر دەتانەوێ دەسەلاتی زولم دووبارە بەسەرتانەوە نەسەپێ، ئەوان هەرگیز دەنگ مەدەنە مەسعود بارزانی....
كۆسرەتیەكان... بیرتان ماوە كاكە رێباز و مەلا سلێمانیان چۆن شەهید كرد؟
خوێنی حەسەن كوێستانی لەیاد دەكەن؟
31ی ئاب و دەبابەكان رۆژی چەژن بوو یان رۆژی شوم؟
ئەو هەموو لاوەی هەولێر كێ كوشتی؟
بیرتان نەچێت بارزانیەكان هەرگیز بروا بە ئێمە ناكەن و ئێمەش هەرگیز بە پیاویان نازانین. ئەوان پیاوی دوێنی خیانەت و چەتەی ئەمرۆی دزو جەردەن. هەولێریەكان، ئێوەی ئەی نەوە دلێرەكانی كاك كۆسرەت، نابێ وەك سلێمانیەكان بن، ئەوان كە شەری ناوخۆیان بەو سەختیە نەدیوە، دەسەلاتی خیانەت و پیاوە دزو جەردەكانی بارزانی حوكمی بەسەرەوە نەكردوون، نازانن ئەو میكرۆبانە چین، ئەمرۆ ئەگەر بە قسەیەكی مام جەلال هەلەخەلەتێن و دەنگ بە بارزانی بدەن، ئەوە بەشێكیان لە بێ ئاگایی و بەشێكیشیان مردووی پارەن، بەلام ئێمە كە غەدرمان لێكراوە و دوای ئەوەی رۆلەكانیان كوشتین، بێ كاریان كردین، بە پاسەوانی خۆیان بردین، هەموو شتێكی ئەو شارەیان بەسەرەوە كردین بە جاسوس، بۆچی دەنگی پێ بدەین؟
ئایا بارزانی لەوەی هەیە باشتر دەبێت؟
بروام وایە جادەكان باشتر قیڕ دەكەن، بینایەی بەرزتر دەكەن، گول و درەختی جوانتر دەچێنن، سیمای شار جوان دەكەن. بەلام كە گرەنتی 4 سالی دیكەی وەرگرت، ئەوجا دێ حسابی خۆیمان لەگەل دەكات، هەرچی بیانەوێ لەگەلمان دەیكەن، كارمان لەبەردەم قورس دەكەن، دیسانەوە زیندانەكان دەكەنەوە، دیسانەوە چاوەكانیان سورەكەنەوە، منالەكانمان لەخوێندن دەكەن و ئەگەر پێیان بكرێت سەختی دەخەنە بەردەم هەناسەدانیشمان.
بۆ ئێوە نابینن لەو شارە دەگوزەرێ؟
بروا ناكەم نەیزانن، چونكە ئێوە خەلكی سلێمانی نین بێ ئاگابن لەبازارەكانی هەولێر... لێرە... لەنێََوان هەرسێ دوكاندانرێك یەكێك بەكرێگیراوی ئاسایشە، زیاتر لە 400 شوفێری تەكسی ئاسایشی پارتین و پارتی تەكسیەكانی بۆ كریون بۆ ئەوەی یارمەتی خەلك بدەن لەهاتوچۆ!!!!
ئێوە نازانن ئەو هەموو بینایەی كراوە، مولكی دەولەمەندێكی هەولێًر نییە، ئەوانە هەمووی لە مەسیفەوە ئیسترادكراوە. ئەی باشە ئێوە بەهەقی منی نازانن بلێم دەنگ مەدەن بە مەسعود... خۆ دلنیام خەلكی بەئاگاش دەنگی پێ نادەن، بەلام بێ ئاگاكان هەندەك بە ئاگا وەرنەوە.....
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

