گــیــانـدانـی ســیاســی
04/10/2009, 12:00 (GMT+1)

مـاوه‌یـه‌کی زۆریـشــه له کـوردسـتانیش، لـه‌و ڕۆژه‌وه‌ی مـلمـلانێـی ده‌سـه‌ڵاتـی تـێـدا به‌رپـابـووه، گـه‌لـێـک نـمـایـشـی کـۆمـیـدی و ئه‌کـته‌ری گـاڵـته‌جـاڕی هـۆشـیارانی ناو مـیـلـلـه‌تـیـان هـێـناوه‌ته پـێـکه‌نـین. کـه‌مـنـیـن ئه‌و نـمـونانـه‌ی ده‌تـوانرێـت ئـامـاژه‌یـان پـێـبکـرێـت بـه‌ڵام لـێـره‌دا ته‌نـها له‌سـه‌ر یـه‌کێـک له‌و دیـمـه‌نـانـه ده‌دوێـم؛ بـه‌مـدوایـیه یـه‌کـێک له پـه‌رلـه‌مـانتاره سـیاسـیه به‌قـســه‌زانـدانــراوه‌کــان، هـاتـبووه سـه‌ر یه‌کـێك له که‌نـاڵـه‌کـانی 'ڕێـکه‌وتـنی ســتراتیژی'، پرســیاریان لـێده‌کـرد و ئه‌ویـش، هـه‌روه‌کـو ئه‌و که‌سـه‌ی که پـرسـیاره‌که‌ی لـێـده‌کـرد به بـزه‌یـه‌کـه‌وه، زۆر ئـاســانـبـوو به‌لایه‌وه وه‌ڵامـه دووبـاره‌کـانی ســیاســیه‌کـانی خـۆیان دووبـاره‌کـاته‌وه. لـه هـه‌مـووی پـێـکه‌نـاویـتر ئه‌وه‌بـوو که کـاتێـک وه‌ڵامـی پـرســیارێـكی دایه‌وه؛ ده‌ڵـێـن ئێـوه بـاوه‌ڕتان بـه ئـۆپـۆزســیـۆن نیـه؟ ئه‌وێـش خۆی خــســته پێـکه‌نیـن و گـوتی: ئه‌گه‌ر ئـێـمـه بـاوه‌ڕمـان به دیـمـوکـراسـیه‌ت نه‌بـوایه له سـه‌ره‌تاوه ڕێـگه‌مـانـنـه‌ده‌دا که ئـۆپۆزسـێـۆن دروسـتبێـت و عـه‌رقـه‌له‌مـان ده‌خـســته پرۆســه‌که، ئه‌وه حـکومـه‌ته دیـکتاتۆره‌کـان وه‌هـاده‌کـه‌ن (هـا هـا هـا). ناهـه‌قیـنـه‌بـوو که پێـده‌کـه‌نی ئـاخـر زۆر گاڵـته‌جـاڕیـیه. ده‌بێـت تێـبگـه‌ێـندرێـت کـه ئه‌م دوو حــیـزبه له‌پـاش ئه‌وه‌ی که هـه‌مـوو هـه‌وڵـێـکیانــدا بۆ نه‌هــێـشــتنی یه‌كـتر وو بـۆ کـپـکـردنی ده‌نـگی یـه‌کتر هـه‌مـوو ڕێگـایه‌کـیان گـرته‌به‌ر هه‌ر شــکســتیان هـێنـا تا به ناچـاری له ژێـر فشــاری ئـه‌مـه‌ریـکا و له پێـناو تیـانه‌چـوونی خـۆیانـدا به‌درۆ بـوون به بـرا. بـه درێـژای 13 سـاڵ جـگه لـه هـه‌ڵـبژاردنی 1992، ئـه‌ویـش پـێـش ئه‌وه‌ی تـامـی ده‌سـه‌ڵات بـکه‌ن، هـیچ هـه‌ڵـبژادنـێـکی پـه‌رله‌مـانی تر به‌ڕێوه نـه‌چـوو. تا بـه‌نـاچـاری وه‌ک بـه‌شـێـک له عـێڕاق له 2005 دا هـه‌ڵـبژاردنـێـكی دیـکه به‌ڕێـوه‌چـوو ئـه‌مـانـیش وه‌ک ئه‌مـری واقـع پـه‌سـه‌نـدیانــکرد. دواجـار به سـه‌رپـه‌رشــتی ئه‌مـه‌ریـکا هـه‌ڵـبژاردن کـرا بـه نـه‌ریـتێـک له عـێـراقـدا. ئێـســتا ئـه‌و خـاتوونـه ئه‌یـه‌وێـت بـڵێـت که دوو مـیـلـشــیای بێـسـه‌روبه‌ره‌ی وه‌ک یه‌كـێـتی و پـارتی که مـعـاشـی ئه‌مه‌ریـکا و عـێـراق وه‌رده‌گـرن، له پـاش ئه‌وه‌ی که نه‌یـانتوانی هـیـچ ده‌سـتکه‌وتێـکی سـتراتیژی به‌ده‌ســتبهـێنن (نه‌وته‌که‌ی لێـده‌رچێت که ئه‌گه‌ر نه‌یـدزرێـت ڕه‌نـگه که‌ڵـکی هه‌بێـت بـۆ مـیلـلـه‌ت) له دۆڕانـدنی که‌رکـوک و هـێـشــتنه‌وه‌ی پـێـشــمه‌رگه به میـلشــیای و دابـینـه‌کـردنی کـاره‌با و ئـاوی خـواردنـه‌وه و دزینـی پـاره و گـه‌نده‌ڵـی و دوو ئـیداره‌یـی به‌ولاوه چـیانـكردووه تا بـتوانن ڕێـگه له دروســتبوونی ئـۆپـۆزســێـۆن بـگرن. ئه‌گه‌ر ئه‌مـجاره‌ش ئـۆپۆزســێۆن له شــێـوه‌ی ورده حـیزبی بـێ پشــتوپه‌نای وه‌ک کـۆمـۆنیســت بـوایه ده‌مێـکـبـوو بـاره‌گـاکانیـان پێــچـابوونه‌وه و وه‌ک خـۆیان ده‌ڵـێـن (به ســزای گه‌لـیـان گه‌یـاندبوون). به‌ڵام تۆبـڵێـی هـیچ ئه‌گه‌رێـکی تـریان له‌به‌رده‌مـدابـووبێـت جـگه له قبـووڵـکردنی ڕاســتی بـێـزاربـوونی خـه‌ڵـکی له ده‌سـه‌ڵاته له‌رزۆکه‌کـه‌یـان. ئـه‌وان خـاوه‌نی حـكومه‌تی سـه‌ربه‌خـۆنیـن تـاکو دیـکتاتۆربن وه ئه‌وه‌ی ئه‌مـان له کـوردسـتاندا به دیـمـوکراتیه‌ت ناویده‌به‌ن ته‌نها له‌ئه‌نـجامـی ئه‌و فه‌زا بۆکۆنترۆڵـنــه‌کـراوه‌یه کـه لـه‌ئه‌نـجامـی نه‌بـوونی دیسـپلینگ و یاسـای چه‌سـپاو و دیـار هـاتۆته‌کـایه‌وه. ئـه‌وان تـا بـه‌مـشـێـوه‌یه‌بـن نه‌ده‌تـوانـن دیـمـوکـراتیبـن و نه دیـکتاتۆریـشـبن. هـه‌رچـه‌نده ئه‌م دوو حـێزبه ئێـســتا وه‌ک یه‌ک ئاڕاســته‌ی سـیاسـی خـۆیانــمان نێـشــانده‌ده‌ن بـه‌ڵام له ڕاســتیدا ئه‌مـان به‌جـیاش خـاوه‌نی یه‌ک بیـرو بۆچـوون نین تا پێـکه‌وه یـه‌کگرتووبن بـۆیـه ئێـمـه به‌رامـبه‌ر بـه‌وان نـاتوانـین پـێـنه‌کـنین. ئه‌وه حـیزبـه سـیاســیه‌کـانی ئـه‌مـڕۆمـانن کـه ڕۆژانـێـک به حـیزبـی چـه‌ک و قـه‌ڵه‌م بـانـگه‌شـه‌یـان بۆخـۆیان ده‌کـرد به‌ڵام ئـێســتا ده‌سـه‌ڵات و پـاره وایـلـێـکردوون مـیـللـه‌ت و به‌شـخوراوان به (گـه‌ڕ و گـول) و نـاوی نـاشـریـنی دیـکه بانـگبکه‌ن و له‌ڕاگه‌یـاندنـه‌کـانیـانه‌وه دژایه‌تی هـه‌مـوو ڕه‌نگ و ده‌نـگێـکـیتر بـکه‌ن و سـیاسـه‌تی چه‌پـکـی سـه‌وزه له‌مـلاو چه‌پـکی زه‌رد له‌ولا بـه‌رپابـکه‌ن.
لـه‌گـه‌ڵ هـه‌مـوو ئـه‌مـانـه‌شــدا، ئـێـمـه هـه‌میـشــه چاومـان له‌داهـاتووه و هـه‌مـیشـه به‌و ئـومـێـده ده‌ژین که کـورد وه‌ک 'نه‌تـه‌وه' تـاکه‌کـانی خـۆی ڕێـکـبخـات و مـاف و ئـه‌رکـیان له‌نـاو کـۆمـه‌ڵی مـرۆڤایـه‌تـیدا بۆ ده‌سـته‌به‌ربـکات. به‌ڵام که ته‌مـاشـای ئه‌مـڕۆمـان ده‌کـه‌یـن و پـاشـان ئـاوڕێـک لـه مێـژوو ده‌ده‌یـنـه‌وه خـه‌مـێـک دامـانـده‌گـرێـت و هـه‌ســتده‌که‌یـن ئه‌م قسـانه هـه‌رجـوونه‌وه‌ی پێـشــیـنانه، ئـاخـر خـۆ سـیاسـه‌ت زانـسـتێـکی تـازه نیـه و مـلـمـلانـێ و دوژمـنایه‌تی و په‌یـمانـبه‌ســتـنـیـش هـه‌مـوسـه‌رده‌مێـک هـه‌ر ئامـرازی مـانه‌وه و گه‌یـشــتن به ده‌ســه‌ڵاتـبـوون، ئه‌ی بـۆ ئـێـمـه هـێـشــتا فێـرنه‌بووین؟
ده‌روون
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

