عه‌بدوڵڵای موهته‌دی داڵده‌ی سیخوره‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌دات
10/11/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و دوو که‌سه ژن و مێردن و پێشتر ئه‌ندامی پ ک ک و پژاک بوون هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پژاکه‌وه له‌م حیزبه دابڕاون و چوونه‌ته باوه‌شی کۆماری ئیسلامی و رۆڵێکی زۆریان هه‌بووه له دژایه‌تی کردنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازانه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وێڕای هاوکاریکردن له گه‌ڵ ده‌زگا ئاسایشیه‌کانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سوپا له گه‌ڵ هه‌ندێک له ماڵپه‌ره‌کانی وه‌ک بازتاب و تابناک و .. هاوکاریان هه‌بووه و له ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ژیانیاندا له ئێران پرۆپاگه‌نده‌ی چه‌په‌ڵ و دورلهراستیان له سه‌ر پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بڵاو کردوه‌ته‌وه.
له‌م دوایانه‌دا له وتووێژێکدا که له سه‌ر هه‌ر سێ که‌ناڵی سه‌حه‌ر و که‌ناڵی خه‌به‌ر و که‌ناڵی پرێسی ئێرانی بڵاوکرایه‌وه به شێوازێکی ناره‌وا و دوور له هه‌موو پره‌نسیپه ئه‌خلاقیه‌کان ئه‌م دووکه‌سه که‌وتنه په‌لاماردان و هێرش کردنه سه‌ر پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و هه‌رچی تۆمه‌تی ناره‌واو بوختانی دوورله راستی هه‌بوو خستیانه پاڵ ئه‌و حیزبه‌وه.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر ئاگادار کرامه‌وه که هه‌ردوو که‌سی ناوبراو له باشوور گیرساونه‌وه و له لایه‌ن عه‌بدوڵلای موهته‌دیه‌وه داڵده دراون و پاش ماوه‌یه‌ک له سه‌ر تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک ئه‌و سیخوڕه‌ی ئیتیڵاعات رونکردنه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر خۆی و به‌سه‌رهاتی خۆی دابوو، له‌و رونکردنه‌وه ڤیدیۆیه‌دا باس له‌وه ده‌کات که گوایا به سیناریۆیه‌کی له پێشدا دارێژراو له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ناچار به‌و کاره کراوه تاکوو بێته سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن و ئه‌وه‌ی له ده‌می خۆی و ژنه‌که‌ی دێته ده‌ر دژ به پژاک و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازانه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵات بیهێننه سه‌ر زمان، وه‌ک له‌و لینکانه‌ی له خواره‌وه هه‌ن و له یوتیوب وه‌رگیراون ده‌بینن که وه‌ها شتێک بێجگه له گوێڕایه‌ڵی و خۆش خزمهتیهکی ته‌واو هیچی دیکه نیه، هه‌ر وه‌ها له‌وپه‌ڕی بێشه‌رمیدا ده‌ڵێت دانیشتن و وازهێنانی من نه‌بوه‌ته هۆی زه‌ربه لێدان له هیچ حیزب و لایه‌نێک ، بۆ مه‌گه‌ر زه‌ربه له‌وه قورس‌تر ده‌بێت که بچنه سه‌ر هه‌ر سێ ته‌له‌ڤزیۆنی کۆماری ئیسلامی و دژی هێزێکی شۆرشگێڕی وه‌ک پژاک چه‌واشه‌کاری بکه‌ن و بوختانی بۆ هه‌ڵبه‌ستن و هێرشی ناره‌وای بکه‌نه سه‌ر؟!
لێره‌دا چه‌ند پرسیار دێنه ئاراوه.. ئایا ئه‌م دووکه‌سه دوای ئه‌م ماوه درێژه که هاوکاری کۆماری ئیسلامیان کردوه بۆچی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا هاتونه‌ته باشووری کوردستان و بۆچی زرگوێزه‌ڵه و ئه‌ویش لای عه‌بدوڵای موهتهدیان هه‌ڵبژاردوه؟! ده‌کرێت دوو وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره وهبیندرێت:
یه‌که‌م ئه‌م دوو مرۆڤه! ئۆپۆرتیۆنیسته بۆیان ده‌رکه‌وتوه که گڵۆڵه‌ی کۆماری ئیسلامی که‌وتوه‌ته لێژی و ئه‌وانیش به خۆیه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێڕ ده‌بات بۆیه هه‌وڵیانداوه خۆیان قوتار که‌ن و رووبکه‌نه باشوور..به‌تایبه‌تی که دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێپۆرتاژانه به‌ته‌واوه‌تی له لایه‌ن گه‌له‌وه ناسرابوون و که‌شێکی ده‌روونی ناهه‌موار بۆ ئه‌م دوو سیخۆڕه هاتبوه ئاراوه و نه‌یانده‌توانی به ئاسانی له ناو خه‌ڵکدا بژین..
دووهه‌م : له درێژه‌ی ئه‌رک و خزمه‌ته‌کانیان به کۆماری ئیسلامی به پێی سیناریۆیه‌ک ره‌وانه‌ی باشووری کوردستان کراون واته بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌ندێک ئه‌رک و کاری نوێ ئه‌رکدار کراون.. به پێی هه‌ردوو ئه‌گه‌ر ئامێزی عه‌بدوڵڵای موهته‌دی ته‌نیا شوێنێک بووه که ئه‌مان هه‌ڵیانبژاردوه بۆ ئه‌وه‌ی تیایدا وهحهوێنهوه و تیایدا وهگیرسێن ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ندین هۆکار، که‌س وه‌ک عه‌بدوڵای موهته‌دی له دژایه‌تی کردنی پژاکدا ناتوانێت ببێته هاوفکر و هاوکارێک بۆ کۆماری ئیسلامی،عه‌بدوڵای موهته‌دی به درێژایی ته‌مه‌نی سیاسی خۆی زۆربه‌ی هه‌ر زۆری کرده‌وه‌کانی خزمه‌تیان گه‌یاندوه کۆماری ئیسلامی.
عه‌بدوڵڵای موهته‌دیش چه‌شنی کۆماری ئیسلامی ئه‌م دووکه‌سه ته‌نیا و ته‌نیا بۆ ناوزڕاندنی پژاک به‌کارده‌هێنێت، بۆ وێنه زۆربه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی سه‌ردانی که‌مپه‌که‌ی ئاغای موهته‌دی ده‌که‌ن وه‌ک دوو ئه‌ندامی باڵای پژاک، که له‌و حیزبه دابڕاون و چونه‌ته پاڵ کۆمه‌ڵه‌ی موهته‌دیه‌وه چاویان به‌م دوو سیخۆڕه ده‌که‌وێت و ئه‌وانیش به دڵی ئه‌ربابه‌کانیان واته کۆماری ئیسلامی و عه‌بدوڵڵای موهته‌دی ده‌ست ده‌که‌ن به قولاپه گرتنی پژاک و پ ک ک و ئه‌وه‌ی شیاوی خۆیان وئهربابهکانیانیانه له سه‌ر پژاک ده‌یڵێن..
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه لینکی ئه‌و فایله ڤیدیۆیانه‌ی که له پرێس تیڤی دژ به پژاک بڵاو کرانه‌وه و ئه‌م دوو زاته به‌ڕێزه‌ش تیایدا به‌شدارن.
******************************************
******************************************
******************************************
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

