پایتەختی هەرێمی كوردستان میوانداری پیلانی پاكتاوكردنی بزووتنەوە ئازادیخوازی كورد بە سەرپەرشتی، ئەنكەرە، واشنتۆن، بەغدا ـ هەولێر دەكات
16/12/2009, 12:00 (GMT+1)

سەرۆك وەزیری تورك تەیب ئەردۆغان ئەمرۆ لەگەڵ ڕاوێژكاری میت ئەمرە تانەر كۆبووە. دوای ئەوە لە گەڵ وەزیرانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركدا دانیشت. لە هەمان كاتدا لە واشنتۆن كۆبونەوەی گروپی پاراستنی باڵا ئەنجام درا. كۆبونەوەی باڵای ئاشایش كە لە پلاندایە لە هەولێر لەنێوان توركیا، ئەمریكاو ئێراقدا پێك بێ، لە 21 ئەم مانگەدا دەبەسترێ.
بابەتی سەرەكی ئەو سێ كۆبونەوەیەی ئەنكەرە ـ واشنتۆن و هەولێر پاكتاو كردنی پەكەكەو چۆڵ كردنی كامپی پەنابەرانی مەخمورە. كاربەدەستانی هەرێمی كوردستانیش بەشداری كۆبونەوەكەی هەولێر دەبن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

