
له‌وه‌ده‌چێ هه‌موو خاوه‌ن پۆستدار به‌رزێکی یه‌کیه‌تی که ده‌گاته ئه‌وه‌ی پۆسته‌که‌ی ته‌واو بێت ،یاخود له‌وه بچێ که ده‌رده‌کرێ له پۆسته‌که‌ی, ده‌که‌وێته پارانه‌وه‌وه و ماستاو چیه‌تی له میدیای یه‌کیه‌تیدا وه به‌رزکردنه‌وه‌ی مام جه‌لال و دیاری کردنی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ،وه که گوایه له ڕابوردوی 40 ساڵ له‌مه‌و پیش ته‌نها مام جه‌لال هه‌بووه ،وه هه‌ر ئه‌ویش مافیه‌تی بۆوه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته وه‌کو دکتۆر ئازاد بامه‌ڕنی ده‌فه‌رموێ و ماستاو ده‌کات له کوردستانی نوێ‌دا له ژماره‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا ،به‌م شێوه‌یه هه‌وڵده‌دات بۆ وه‌گرتنی پۆستێکی تر،یاخود جارێکی تر هه‌ڵیبژێرنه‌وه بۆ هه‌مان پۆست، چونکه پۆستی ئه‌ندامی په‌رله‌مانتاریه‌تی عێراق له مانگی 3دا ته‌وا دبێت،ئایا مه‌سعود بارزانی وعه‌بدولله ئۆجه‌لان و شه‌هید قاسملۆ کێبوون؟ پیازیان پاک ده‌کرد له‌و شاخانه؟ ، وه به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که سه‌عدی پیره باسی کردووه، جارێکی تر یه‌کیه‌تی هه‌ڵه‌ی وا ناکات که ئازاد بامه‌ڕنی دیاری بکه‌نه‌وه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته. زۆر حه‌زده‌که‌م دوور له هه‌موو زمانێکی زبر‌و بر یندار کردن باسێکی ئه‌رشیفی دکتۆر ئازاد با مه‌ڕنیتان بۆڕوون بکه‌مه‌وه به تایبه‌تی بۆ هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان وه بۆ به‌ریز کاک کۆسره‌ت به‌تایبه‌تی. با چی دی خاوه‌ن پۆستداره‌کانی یه‌کیه‌تی قه‌شمه‌ری نه‌که‌ن به یه‌کیه‌تی و به‌ناوی شه‌هیدانی کوردستانه‌وه خۆیان نه‌که‌ن گوڕنه‌ته‌ڵه‌که‌ی کوردستان. ئازاد بامه‌ڕنی که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به یه‌کیه‌تیه‌وه نه‌بووه،به‌ڵام به هۆی چه‌ند که‌سێکه‌وه کرا بو به جێگری مه‌ڵبه‌ندی یه‌کیه‌تی له دهۆک پاشان کاک کۆسره‌ت ئازادی کرده ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق. ناوبراو که له‌ئه‌وروپا بوو هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی پراکتیکانه‌ی نه‌بوو به یه‌کیه‌تیه‌وه، پاشان به‌واسته‌ی هه‌ندێ که‌سی تره‌وه بوو به ئه‌ندامی گروپی شه‌ریف عه‌لی ،وه له کۆبونه‌وه که‌ی نیۆڕکدا به‌شدار بوو، هه‌تا فوئاد مه‌عسوم له‌سه‌ر به‌شدار بوونی ئازاد بامه‌ڕنی زۆر توڕه ببوو وه به ئازادی گوتبوو که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به یه‌کیه‌تیه‌وه نیه،چونکه ئازاد بامه‌ڕنی وه‌کو ئه‌ندامی ئه‌م گروپه به‌شدار ببوو،وه پاره‌ی ته‌یاره‌و ئوتێله‌که‌یا‌ن به‌لاش بوو، به‌کوردی بانێکو دوو هه‌وا، هه‌ر ڕۆژه‌و له‌سه‌ر په‌تێک یاری ده‌کات،هه‌روه‌کو سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی براکه‌ی،که پۆستی جێگر وه‌زیری هه‌بوو له عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کیه‌تی، پاشان ئه‌م پۆسته‌یان بۆ تازه نه‌کرده‌وه ده‌ستی کرده سه‌ر هێرش بۆ سه‌ر یه‌کیه‌تی و مام جه‌لال ،چوه لای پارتی،لای پارتیش پۆستیان نه‌دایه ئیستا چۆته لای گۆران وه دیاری کراوه بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق. ئازاد بامه‌ڕنی به ماوه‌یه‌کی کورت گه‌یشته په‌ڕله‌مانی عێراق. ئازاد بامه‌ڕنی له دهۆک به ناوی کوڕی مامیه‌وه وه‌تاکو ئێستاش چه‌ندین خانوی دروست کردووه بۆ فرۆشتن،کارگه‌یه‌کی دروست کردنی بلۆکی هێنایه دهۆک بۆ فرۆشتن ،که من خۆم له دهۆک بووم وه به 800 هه‌زار دۆلار فرۆشتیه‌وه، پاشان ئێستا له ئه‌ڵه‌مانیا له شاری فرایبورک گه‌وره‌ترین خانوی دروست کردوه نرخی دروست کردنی ئه‌م خانووه گه‌یشتۆته 000،1650 هه‌زار یۆرۆ که ناوبانگی ده‌رکردوه،ئه‌م زانیاریه له خزمه‌کانی خۆیه‌وه وه‌رگیراوه له ئه‌ڵه‌مانیا .لێره‌دا پێویسته له‌سه‌ر شانی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی و کوردستان وه یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان لێی بکۆڵنه‌وه ئایا ئه‌م ملیۆنه یۆرۆیانه‌ی له‌کوێ بووه؟ ئایا چه‌ند جار له په‌رله‌مانی به‌غداد هه‌ستاوه‌و له‌سه‌ر مه‌له‌فی کوردی هه‌ڵیداوه؟من خۆم له دهۆک و له به‌غدادیش له نزیکه‌وه ئاگاداری ئه‌م ناوبراوه‌م که هه‌موو کورد‌و براده‌ران و خزمی خۆی له‌بیر چۆته‌وه بۆ پاره‌و فه‌سادی و پۆست وه‌رگرتن،ئینجا چۆن ده یپرژێته سه‌ر یه‌کیه‌تیو کوردایه‌تی،له دهۆک ناوی مه‌ڵبه‌نده‌وه به سه‌دان ته‌ن چیمه‌نتۆ و ،سه‌دان ته‌ن به‌ردی وه‌رگرتوه، که ئه‌م زانیاریه له کوڕی مامه‌که‌ی خۆی لای ده‌یان که‌س باسی کردوه ، شاهید‌ه له‌سه‌ر ئه‌م فه‌سادیه ده‌توانرێ وه‌کو شاهید بانگ بکرێ . ئازاد بامه‌ڕنی له به‌غداد دوای ئه‌وئافره‌ته شیعانه که‌تووه له په‌رله‌مان،وه به‌پیی هه‌ندێ زانیاری هه‌وڵیداوه له ڕیگه‌ی شیعه‌کانه‌وه بۆ پۆستی په‌رله‌مانی داهاتو ،ئه‌گه‌ر بێت‌و یه‌کیه‌تی هه‌ڵینه‌بژێرنه‌وه بۆ هه‌مان پۆست،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست