تاوانی گوللەکانی بەعسی کوردیی و پیرۆزی بەردەکانی ئێمە!
10/04/2011, 12:00 (GMT+1)

لەدوا سەردانی تاڵەبانی بۆ هەولێر پێش ئەوەی لەگەڵ فەخامەتی جەنابی سەرۆک بارزانی کۆ ببێتەوە، لەگەڵ کادیر و ئەندامانی مەڵبەندی هەولێر کۆدەبێتەوە پێیان دەڵێت: ئەوەی لە سلێمانی ڕوویداوە بە دڵنیایهوە دەگاتە هەولێریش ئەوسا دەبێت بەهەموو توانایەک هاوکاریی و بەرگری لە برایانی پارتی بکەن، یەکێک لەو بەشداربووانەی ئەم کۆبوونەوەیەی تاڵەبانی پێی وابوو کە تاڵەبانی بە تەوسەوه ئەمە دەڵیت و پێی خۆشە لێرەش خەڵک بڕژێتە سەرشەقام بۆ ئەوەی پارتیش وەک یەکێتی تەنگاو ببێت. تاڵەبانی هەر مەبەستێکی هەبوو بێت ئەم قسەیەی گرنگ نییە بۆ ئێمە ..چونکە تاڵەبانی بیەوێت نایەوێت ئەم ڕەشەبای سلێمانی و سەرای ئازداییه ههر دەگاتە سەری ڕەشیش، ڕەنگە تاڵەبانی ئەم قسەیەی هەر بۆ ئەوە کردبێت کە بگاتەوە بە مهسعود و ئهویش پێی بڵێت فەرموو کاک مەسعود بزانە لە کۆبوونەکانی خۆشمان هەر خەمی تۆ و هەولێرمە!

برنار، هیوا دەخوازێت بە ماوەیەکی کەم کۆتایی بە قەزافی بێت، چونکە لەگەڵ کۆتایی هاتنی قەزافی بەشار ئەسەدیش تێدەگات کە کۆتایی ئەویش نزیک بۆتەوە بە زوویی تەسلیم بە ئیرادەی خەڵکەکەی دەبێت.
بهڵام به داخهوه هێشتا دەسەڵاتی بەعسی کوردی هێشتا تێنەگەیشتووه، کە ماوهی ئهم 20 ساڵە چیان بەسەر ئەم خەڵکهدا هێناوە، هێشتا تاڵەبانی وڕینە دەکات و دەڵیت، کە ئەوایە ئەوان شەرعیەتی شۆشگێریی و دەستورییان هەیە. منیش بە ئاغای تاڵەبانی دەڵیم: کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە با کوڕە توڕە بووەکانی شار بێن پەلاماری بارەگاو ماڵەکانتان بدەن ئەمجا دەزانن کێ شەرعیەتی هەیە، ئایا چەک بەدەسەتەکانی ئێوە یان مێرمنداڵە بەرد هاوێژەکانی ئێمە.
لە کۆتاییدا دهڵێم: کوشتن و هەڕەشەو گرتن و سەیارە سوتاندن و ڕاونانی ڕۆژنامەنووس و کاریی نامرۆڤانهی تر که پیاوهکانی ئهم دهسهڵاته ئهنجامی دهدهن، هیچ کام لەمانە دەنگی خەڵکی ناڕازیی کپ ناکاتەوە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە ڕۆژەکانی دەسەڵاتی ڕەشتان کەمتر دەکەنەوە.
سەرکەوتنیش بۆ ئیرادەی گەلە.
لینکی لێدوانەکەی برنار
http://www.aawsat.com/details.asp?section
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

