(تا خاوەن مال دزى گرت دزەكە خاوەن مالى گرت) چەند دزى و گەندەلیەكى گەورەى شارى شەقلاوە شارى شەقلاوە
31/10/2010, 12:00 (GMT+1)

1- قائیمقامى شەقلاوە گەراجى گشتى (شەقلاوە هەولێر)ى لەسەر ناوى براكەى خۆى تاپۆ كردووە ئێستا شارەكەم بێ گەراجە (نقلیات)ە
2- حاكمى پێشووى شەقلاوە (حاكم فازل) خانووى حاكمى شەقلاوەى تاپۆ كردووە لەسەر ناوى براكەى كە ئەو خانووە تایبەت بوو بەو حاكمەى كە دەبێتە حاكم لە شەقلاوە .
3- هەژار مستەفا بەرێوەبەرى گەشت و گوزارى شەقلاوە هەستاوە بە تجاوز كردنى پارچە زەویەكى شارەوانى بە رووبورى (500م2) بۆ دروست كردنى خانوو.
4- بلند اسماعیل كە مسئولى لقى 24ى سەفین ە خانووى قائیمقامى شەقلاوەى تاپۆ كردووە قائیمقامیش ئێستا كرێ چیە لە شەقلاوە
5- موسا گەردى كە بەرپرسێكى سەربازى یە بە دەیان دۆنم زەوى گشتوكالى كردووە بە خانوو و مەزرەعە بۆ خۆى و كەسە نزیكەكانى .
6- هیوا ماوەرانى كە مسئول سوپاى شەقلاوەیە چەندین زەوى بازرگانى و گرانبهاى داگیر كردووە كەسیش هیچى پێ ناكرێت لەگەلى
7- چەندین بەپرسى تر تەجاوزیان كردۆتە سەر زەوى (شارەوانى)و (زراعى) .
بەكورتى ئێستا شەقلاوە پێویستى بە هەریەك لە (قائیمقامێكى دۆم و حاكمێكى قەرەج)ە چونكە هیچ خانووى تایبەت بەوان نەماوە تێیدادانیشن بۆیە پێویستە لە خێمە دابن لەگەل ئەوپەرى رێزم بۆ دۆم و قەرەجەكانى كوردستان و جیهان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

