عومەر فەتاح و جەمال عبدوڵا ئیعترافیان كرد قادر نادر نوسەرێكى كاریگەرە
12/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى ئێستا جەمال و گۆڤارەكەى دەزگاى زانیارى(بەڵگە) دەیكەن بەفرمانى ئاغاكەى باشترین شایەتین بۆ كاك قادر نادر كە بەڕاستى كەسێى پاكەو خۆى نەفرۆشتووە و كەسێكە كاریگەرى هەیەو دەسەڵاتەكەى جەمال و ئاغاكەى كەوتوونەتە تەنگەتاو لەبەرامبەریدا.
ئەگەر تا ئێستا قادر نادر سنگى دەرنەپەڕاندبێت و حەزەرێكى كردبێت شەرمیكردبێت و بەباشى نەزانیبێت ئیعلانى پاكیەتى و گەورەى خۆى بكات ئەوا هێرشەكانى گۆڤارەكەى دەزگاى زانیارى(بەڵگە)كە كردوویەتیەسەر كەسایەتى قادر نادر ئەو كارەى لە كۆڵ قادر نادر كردەوە ئیتر لەدواى ئەو هێرشانەى جەمال و گۆڤارەكەى بۆ سەر قادر نادر لاى هەمووان روون بوویەوە كە قادر نادر نوسەرێكى سەربەخۆیەو لەبەرەى میللەتەكەیدایە نەك لەبەرەى عومەر فەتاح و جەمالى دوژمنانى هەڵەبجە.
چەندە شانازییە بۆ پێشمەرگەیەك كە لەڕابردوودا بریندار بووبێت یان زیندانى كرابێت و تەعزیب درابێت وەك شانازیەك بۆ دەمێنێتەوە بۆى ئەو هێرشانەى جەمال و ئاغاكەى بۆسەر قادر نادر وەك شانازیەك بۆى دەمێنێـەوە لەبەر ئەوەى لەلایەن دەسەڵاتێكى بۆگەن و گەندەڵو دزو مافیاوە دژایەتى كراوە لەلاەین دەسەڵاتێكەوە هێرشى كراوەتە سەر كە بێزراوە و هەموو كورد ڕقى لە جەمال و ئاغاكەیەتى ,شەنسى قادر نادر ئەوەیە كە ئێوە قسەتان پێگووتوە و بەحسابى خۆتان ئەتانەوێت بیشكێنن بەڵام خۆشبەختانە پێچەوانە بوویەوە چونكە خوانەكردە ئەگەر ئێوەى مافیا وەسفى قادر نادرتان بكردبا ئەوكاتە قادر نادر قوڕێ كوێى بكردابا بەسەریدا؟ئەگەر بتانوسیبا قادر نادر عائیدى خۆمانە ئەوكاتە تەنها خۆكوشتن چارەسەرى قادر نادربوو,بەڵام لە خودا بەزیاد بێت ئیوە ئەوەندە لەهۆش خۆتان چوون توانى ئەوەتان نەماوەى نەیارەكانتان بخەن بەڵ:و لە هەموو هەنگاوێكتاندا دۆڕاو دۆڕاو هەنگاوێ: بەرەو دوواوە دێنەوە
-هەڵەبجەى شەهید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

