وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه خه‌ونی شاعیرانه‌یه !!!
27/02/2010, 12:00 (GMT+1)

وه ئه‌م قسه‌یه زۆر ڕای جیاواز و شیكردنه‌وه‌ی جیای بۆ كرا له نێو ناوه‌نده ناوخۆیی و ئیقلیمی و جیهانیه‌كان، چونكه ئه‌و قسه‌یه سه‌لماندی كه هه‌موو هه‌وڵ و به‌ناو خه‌بات و تێكۆشانه‌ی كه تاڵه‌بانی شانازی پێوه ده‌كات ، ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی كورسی ده‌سه‌ڵات و كۆكردنه‌وه‌ی پاره و به تاڵان بردنی داهاتی خه‌ڵكی كوردستان بووه.
وه دوای ئه‌وه‌ش له چاوپێكه‌وتنه‌كانی له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت) ، خۆی لێكردین به مناڵێكی ناو بێشكه و كه جنه ده‌گرێت بۆ شتێك و نازی ده‌كرد به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه ، ئه‌گه‌ر به ئاره‌زووی خۆم بێت خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوام لێكرا له لایه‌ن مه‌كته‌بی نا سیاسی و خه‌ڵكه‌وه ، ئه‌و كات ناچارم خۆم بخه‌مه ژێر ئه‌و باره قورسه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانه ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسی و حیزبیانه تێنافكرن بڵێن ئه‌و كابرایه خه‌ڵه‌فاوه و ناتوانێت كاره‌كانی بكات ، كه ته‌نها ئیشی ئه‌و ته‌وقه كردن و به‌خێرهێنانی میوانانی بیانیه ، وه ده‌هۆڵی ئه‌وه ده‌كوتن كه هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی تر نیه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له به‌غدا ، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان باسی لێوه ده‌كه‌ن له ناو عه‌ره‌به‌كانی عێراقدا ، وه له ناو كورد دا به تایبه‌تی له تاڵه‌بانی زیاتر كه‌سێكی تر نیه بتوانێت ببێته مودیری ته‌وقه كردن له به‌غدا ..!!!؟
وه هه‌ر دوێنێ د. محموود عوسمان پێشبینی خۆی بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه خسته ڕوو به نا ڕاسته‌وخۆیی ، ووتی: كورد پارێزگاری له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ده‌كات له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ 4 ساڵی داهاتوو.
لێره‌وه وه‌كو گه‌نجێكی ئه‌م كوردستانه و ئاگادار له ڕووداوه‌كان به مه‌حموود عوسمان و تاڵه‌بانی و هه‌موو ئه‌لقه له گوێیه‌كانی هه‌ردوو حیزبی مافیا ده‌ڵێم و مژده‌تان ده‌ده‌مێ كه وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته له لایه‌ن كورده‌وه به‌ڕاستی خه‌ونی شاعیرانه‌یه ، چونكه له جاری پێشوو سوننه به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان نه‌كرد بۆیه كورد به دووه‌م لیست هات له ناو په‌رله‌مان ، به‌ڵام ئه‌مجاره خه‌یاڵی تاڵه‌بانی و ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئه‌وانن خاوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه و بوونی كورد به دووه‌م لیست.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

