ئاماژەیەكى مەترسیدار لە گردەكەوە
31/10/2010, 12:00 (GMT+1)

كورد وتەنى خۆمان، شەر لە دەست بەتاڵى باشترە، نەوشیروان مستەفا رۆژگارێك یەكێك لە كتێبەكانى ناو نا، پەنجەكان یەكتر دەشكێنن ، بەڵام وا خەریكە بە رۆژى نیوەرۆ و لە بەرچاوى هەزاران بینەر ئەم ناونیشانە و سیناریۆى كتێبەكەى لە گۆرەپانى گردەكەدا دەكرێت بە فیلمێكى پر بینەر.
لە سەرەتاى سەرهەڵدانى بزوتنەوەى گۆران، نەوشیروان مستەفا و سەركردەكانى خوارەوەى، هێندەى بە چۆنێتى پیشاندان و ناساندن و تێكەڵاوبون و كۆكردنەوەى خەڵكەوە سەرقاڵ بون، هێندە نەدەپەرژانە سەر كۆمەڵێك ململانێ و هەندێك تەسفیە حیسابى رابردوو، دوو هەڵمەتى هەڵبژاردن و دواتر هەڵبژاردنیش برادەرانى خوار نەوشیروان مستەفایان هێندەى تر سەرقاڵ كردبوو، بەراستى سەرقاڵیان وایكردبوو كە گۆڕان وەك ئەو پەنجە دەستانە بێت كە هاوكارى یەكترن و تا رادەیەك پۆست و ئیمتیاز و تەكەتولات بەو شێوەیەى ئێستا زەق نەبێت، ئەگەر چى تەكەتولات هەبوە و لە دوو هەڵبژاردنى رابردودا ئەزمونمان كرد.
بە داخەوە ئەوە چەند مانگێكە بەهۆى نەوبونى ئیش و كار و نەبونى هەڵمەتى هەڵبژاردن و هەڵبژاردنەوە، تەكەتولات بە رۆژى نیوەرۆ دەكرێت و پەنجەكان خەریكى تەكەتولاتن.
بەو پێیەش ئەگەر وا بروات ئێمە پێمان وایە دەبێت نەوشیروان مستەفا ئەو برادەرانە سەرقاڵ بكات یان هەر هیچ نەبێت شەرێكیان بۆ بدۆزێتەوە بۆ ئەوەى هێندە نەپەرژێنە سەر برینەوەى یەكتر.
لە سەرەتاى جیاوبونەوەى نەوشیروان مستەفا و ئەندامانى باڵى ریفۆرم لە یەكێتى و دامەزراندنى بزوتنەوەى گۆران، هەندێك كەس پێیان وابوو كە ئەم بزوتنەوەیە پاشكۆیەكى هەمان حزبى پێشوە و تەنها بۆ چاوبەستكردنى خەڵكە، بەڵام پاش ماوەیەك دەركەوت كە ئەو جۆرە بۆچوونانە هەڵەیە و وردە وردە لە دوو هەڵبژاردنى رابردوودا ئەوە روون بوەوە، كە بزوتنەوەكە رەكابەرێكى سەر سەختى یەكێتییە، خەڵكێكى زۆر لە رابردوو و ئێستادا لە چاوەروانى ئەوەبون و ئەوەدان، كە گۆرانكارى گەورە لە دەسەڵاتى سیاسیدا بكات.
لێرە بەدواوە بێدەنگى دەشكێینین:
هەندێك ئاماژەى ناو گردەكە و كۆمپانیاى وشە كە لەم دوایانەدا لە هەوڵى خۆرێكخستنەوەدایە، ئاراستەیەكى مەترسیدارییان گرتووە، ئەم ئاماژانەش بەروونى لە بازنەكاندا دەردەكەوێت، ئێمە ئاگادارى ئەوە نین كە نەوشیروان مستەفا تا چەند ئاگادارە لە دانانى خەلكى بازنەكاندا كۆنە یەكێتى و ستۆكبووەكان دەبرێنە پێشەوە و لە رابردووشدا ئەمە بەدى دەكرا لە دەزگاكانى راگەیاندنى كۆمپانیادا و میدیاكانى بە ئاراستەى میدیاى یەكێتى و دابەزاندنیان بۆ ئەو ئاستە دەبرد، بەڵام لە ئێستادا بە دڵنیاییەوە بێدەنگ نابین لەوەى ئاراستەى بزوتنەوەى گۆران كە ئومێدى چەندین هەزار كەسى لەسەر هەڵچنراوە بگۆرێت بۆ بزووتنهوهی تۆڵە سەندنەوە كە بە روونى دەردەكەوێت مەرامى باڵى ریفۆرمەكان و هەندێك سەركردەى خوار نەوشیروان مستەفان و دانانى ئەو جۆرە كەسانەش تەنها بەهۆى ئەزمونیانە لە چۆنێتى تەكەتولات و بەرەنگاربونەوەى یەكێتییەكان، ئەگەر چى ئەركى گۆران زۆر لەوە گەورهتر و پیرۆزترە لاى خەڵك كە وەك نەوشیروان مستەفا دەڵێت گۆرانى سیستمى سیاسى وڵاتە.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

