تیرۆرستانی یەکێتی بەردەوامن لە کوشتن
02/01/2014, 12:00 (GMT+1)

قسە درۆکانی قایمقامی شارەکە کە گوایە ئەمانە دژی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خۆپیشاندەکەن هیچ ئەسڵ وئەساسێکی نییە، خۆڵ لە چاوکردنە وبۆ خۆ شاردنەوەیە لە بەرپرسیارێتی وشاردنەوەی گەندەڵیەکانی خۆی کە هۆی سەرەکی ئەو ناڕازیبوونەیە.
پەنابردنی هێزە ئەمنیەکان کە یەکێتی لێی بەرپرسیارە بۆ توند وتیژی وتەقەکردند لە هاوڵاتیان دروندەیی ونامرۆڤایەتی بەرپرسەکانمان پیشاندەدات، ئەوەمان پێدەڵێت کە یەکێتی تەنها یەک مەحموود سەنگاویی نییە ، یەک تەنها بکوژی نییە بەڵکوو حیزبێکی مافیایەکە دەست لە کوشتن ناپارێزێت وبەردەوام دەبێت. یەکێتی نامەی تیرۆر وترسمان بۆدەنێرێت، دەیەوێت بەکوشتن خۆی بەسەر ئەو میللەتەدا بسەپێنێت کەلێی وەڕس وبێزار بووە. بەم شیوەیە یەکێتی دەیەوێت قەیرانە گەورە وقووڵەکانی بشارێتەوە.
تەقەکردن لە خۆپیشاندانی ئاشتی لە پێناو چەند داواکارییەکی ڕەوا وهەق سەدام وڕژیمی بەعسمان دێنێتەوە یاد کە دەمانگوت درندەیە تەقە لە خۆپیشاندان دەکات، ئەم تیرۆرەی یەکێتی جارێکیتر برینە ساڕێژنەکراوەکانی ئەم گەلەمان دەکولێنێتەوە وهەڵی دەداتەوە وقووڵتری دەکات، ئەوەمان پێڕادەگەیەنێت کە دوژمنانی میللەتەکەمان ئەوەتا هێشتا دەست بەکارن ولەناوماندان وبەکەیفی خۆیان دەکوژن ودەبڕن وحوکمیشمان دەکەن.
یەکێتی نیشتمانی لاپەڕەیەکی ڕەشیتری بۆ مێژۆکەی زیاد کرد. عەیبەیەک وشەرمەزارییەکیتر وڕسوابوونێکی گەورەتری پەڵەیەکی ڕەشی بۆ ناوچەوانی بەد وقێزەونی سۆسیال دیموکراتە درۆین وناڕاستەقینەکان نووسرا وچەسپا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

