خه‌مه گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتی
08/04/2010, 12:00 (GMT+1)

هه‌ر له هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م بۆ په‌رله‌مانی عێراق، پارتی پشتگیری به‌هێزی بوو، چوونکه سه‌رۆککۆمار ڕۆڵه‌که‌ی پارێزگاریکردنه له سه‌روه‌ری عێراق، سه‌روه‌ری عێراقیش، واتا دژایه‌تیکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد. له‌م سۆنگه‌وه ده‌بێته هۆی لاوازی پێگه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له کوردستان، له‌دواییشدا لاوازی پێگه‌ی یه‌کێتی به‌گشتی. له هه‌مان کاتدا ئه‌رکی مه‌سعود بارزانی وه‌کوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پارێزگاری و به‌رگریکردنه له مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، که ده‌بێته به‌هێزبوونی پێگه‌ی مه‌سعود بارزانی و له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی پارتی به‌گشتی له کوردستان و عێراق. ئه‌م لۆژیکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام، پارتی باش د‌رکی پێ‌کردبوو، له‌به‌ر ئه‌مه پارتی له سه‌ره‌تاوه پشتگیری له جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌کرد. پارتی شیوهنهکهیان بۆ حوسێن نه‌بوو، به‌ڵکوو بۆ ههلیسهکهبوو! واتا له خۆشه‌ویستی و متمانه‌پێکردنی نه‌بوو، به‌ڵکوو له‌پێناوی دوورخستنه‌وه‌ی بوو له کوردستان. جه‌لال تاڵه‌بانیش ئه‌م سیاسه‌تی پارتی ده‌زانی، به‌ڵام چی بکات، له کاتێکدا گیرۆده‌ی عه‌شقی فه‌رشه سووره‌که‌یه و دڵداری له‌گه‌ڵ ده‌کات!
گۆڕانیش ده‌بێت له‌م هاوکێشه‌یه چاک تێبگه‌ن، جه‌لال تاڵه‌بانی له‌پێناوی ئه‌و پۆسته‌دا نه‌ک ئاماده‌یه نانبڕاوه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر جێگای خۆیان، به‌ڵکوو ئاماده‌یه له پێناوی ئه‌و پۆسته‌دا یه‌کێتیش ته‌سلیمی گۆڕان بکات! له‌به‌ر ئه‌وه پشتگیریکردنی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌بێت زۆر مه‌رجدار بێت. هه‌ر چه‌نده لیستی کوردستانی به‌بێ گۆڕانیش ده‌توانێ جه‌لال تاڵه‌بانی بگه‌یه‌نێته ئه‌و پۆسته، چوونکه ئه‌وه خواستی پارتییه! و زۆربه‌ی کورسییه‌کانی لیسته‌که‌یان به‌ده‌ستهێناوه. به‌ڵام پشتگیریکردنی جه‌لال تاڵه‌بانی له لایه‌ن گۆڕانه‌وه به‌بێ مه‌رج واتا، فه‌وتانی بزووتنه‌وه‌که! چوونکه ئیتر لایه‌نگران و هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان متمانه‌یان به گۆڕان نامێنێت. به‌تایبه‌تی گۆڕان دوای ئه‌وه‌ی زانی ناتوانێت له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه چاره‌سه‌ری نانبڕاوه‌کان بکات، ئه‌بوایه خه‌ڵکی بهێنایه‌ته سه‌ر جاده، له‌پێش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق. داکۆکیکردنی گۆڕان له نانبڕاوه‌کان تاوه‌کوو ئێستا زۆر له ئاستێکی نزمدایه. هه‌روه‌ها ده‌بوایه به‌فه‌رمی ڕێكخراوی سۆسیال دیموکراتیان ئاگادار بکردایه‌ته‌وه، که یه‌کێتی ئه‌ندامه له‌و ڕێکخراوه‌دا. چاره‌سه‌رنه‌کردنی نانبڕاوه‌کان بووه هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی لیستی گۆڕان له 2010.3.7، له هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

