به‌رپرسێکی باڵای پارتی دانبه‌وه‌دا ده‌نێت که پارتی جاش بووه
17/10/2011, 12:00 (GMT+1)

من ڕاستگۆیی به یه‌کێ له بنه‌ما و چه‌مکه سه‌ره‌کیه‌کانی نوسین ده‌زانم که خۆشی هه‌روایه. ئه‌مه پێشه‌کییه‌کی کورت له ژیانی ئه‌م به‌رپرسه ئینجا با بێمه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌که له‌م کرته ڤیدیۆیه‌ی که له یوتوب بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌ڵێتت
تعاوننا مع جیش الترکی فی قتال په‌که‌که عام 96 97 99
ئه‌ڵێت هاریکاری جه‌یشی تورکیمان کردوه له شه‌ڕی په‌که‌که ساڵی 1996-1997-1999
به‌پێی مفهومی نه‌ته‌وه‌ی و له ڕوانگه‌ی نیشتیمانیه‌وه هاریکاری کردنی تورک بۆ له‌ناوبردنی په‌که‌که که هیچ که‌س ناتوانێت بڵێت کورد نین ئه‌وه جاشێتیه
ئه‌م به‌رپرسه ئه‌ڵێت که گوایه په‌که‌که معسکه‌رات واتا سه‌ربازگه‌یان نیه وه‌ک چۆن ادعای بۆ ئه‌که‌ن له ڕاگه‌یاندن ته‌نها وجودیان له‌سه‌ر شریتی حدودی به‌ینی تورکیا‌و ئێمه‌یه باشه کاکی به‌رپرس له یوتوب بنوسه معسکراتی په‌که‌که بزانه تدریبی په‌که‌که‌ت بۆ ئه‌هێنێت له قه‌ندیل یان نا ئیتر چۆن مقه‌ڕاتیان نیه ؟
له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێت له ئه‌نجامی ئه‌و تعاونه تورکیا ئێستاش هێزی سه‌ربازی له بامه‌ڕنێ ماوه‌ته‌وه
ئه‌مه نه‌کسه‌یه که ڕۆحی قه‌ومی ناهێڵێت لای تاکی کورد و به‌م قسانه ئه‌ندامه‌کانی بنه‌ماڵه گۆش ئه‌کرێن فێرئه‌کرێن چۆن هاریکاری دوژمن بکه‌ن
پارتی بنه‌ماڵه چه‌واشه‌کاری هه‌ر له خۆیان دێت گوێی لێ‌بگرن چی ئه‌ڵێت؟
ئه‌ڵێت گوایه په‌که‌که پیاوی ده‌وڵه‌ته اقلیمیه‌کانن و ئۆجه‌لان که ون بو ئه‌وه نه‌خشه ئه‌کێشن بۆ شتێک دوای ئه‌یهێننه‌وه به‌رجاوی خه‌ڵک و چه‌ند لێدوانێکی پێ ئه‌یه‌ن بۆ جه‌ماعه‌ته‌که‌ی به وته‌ی ئه‌و له ڕوانگه‌ی بونی په‌که‌که له بقاع ئه‌م ئه‌م قسه‌یه ئه‌کات من له‌سه‌ر ئه‌م قسه نه‌سته‌قه‌ی ته‌نها جه‌ند ڕسته‌یه‌ک ئه‌نوسم و ئه‌وه‌ی تری ئه‌هێڵمه‌وه بۆ په‌که‌که خۆی کاری ئه‌وانه وه‌ڵام بده‌نه‌وه ته‌نها من ئه‌ڵێم:
کاکی به‌رپرسی پارتی دو جۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه له سیاسه‌تا
1- علاقه‌ی ستراتیژی
2- علاقه‌ی تکتیکی
له یه‌که‌میانا هه‌مو ستراتیژت پێویسته له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆتا بێت به‌ڵام بونی علاقه‌ی تکتیکی ڕێپێدراوه له سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دوژمنیشا بێت، بۆ نمونه بونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دوژمن بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دیل ئاسایه به‌ڵام پارته‌که‌ی تۆ ستراتیژی له‌گه‌ڵ دوژمنه‌وه ته‌کتیکی له‌گه‌ڵ گه‌ل واتا به پێچه‌وانه‌ی ڕێسا و یاسا و عرفه سیاسیه‌کانه‌وه
من نامه‌وێ زیاتر درێژه بده‌م به بابه‌ته‌که ئه‌وی تری بۆ به‌ڕێزتان به‌جێده‌هێڵم...فه‌رمون سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکه‌ن بۆ گوێگرتن له قسه‌کانی عبدالله ساڵح
تێبینی ...ئه‌م کرته ڤیدیۆیه‌م لای خۆم پاراستوه نه‌ک دوای ئه‌م نوسینه لایبه‌رن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

