له‌سلێمانی رێپێوانێکی جه‌ماوه‌ری سازده‌که‌ن مامۆستایان داوای دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حیزب له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا ده‌که‌ن
13/09/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌ک له لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری رێپێوانه‌که‌وه به سبه‌ی راگه‌یاند: " سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دوشه‌ممه رێپێوانێک سازده‌كه‌ین، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ده‌رکردن و لابردنی کۆمه‌ڵێک به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ر به‌هۆی بیروڕای جیاوازه‌وه که ژماره‌یان له 50 مامۆستا زیاتره له سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌کانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی په‌وه‌رده‌ی سلێمانی".
وتیشی: "بڕیارمانداوه هه‌ڵوێست وه‌ربگرین به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره نادروست و نابه‌جێیانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ریکردوه، هه‌روه‌ها به نوسراوێکیش پارێزگای سلێمانیمان له‌و خۆپیشاندانه ئاگادارکردوه‌ته‌وه".
مامۆستایان داوا له که‌سوکاری قوتابی و خوێندکاران و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی به هه‌ڵوێست ده‌که‌ن، که رۆژی دوشه‌ممه به‌شداریی له‌و رێپێوانه جه‌ماوه‌رییه‌دا بكهنو له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماده‌بن، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌ر له‌میانی رێپێوانهكهدا داواده‌كه‌ن ده‌ستی حیزب له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده دوربخرێته‌وه‌و رونیكرده‌وه "بڕیاری لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رو یاریدهدهرهكانو گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان هه‌مویان به‌فه‌رمانی حیزبن‌و بۆ مه‌رامی سیاسیه".
جێی ئاماژه‌یه، له‌تۆڵه‌ی شكسته گه‌وره‌كه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی مانگی ته‌موزی رابوردو، ماوه‌یه‌كه ده‌سه‌ڵات كه‌وتوه‌ته سزادانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانه‌ی گومانیان لێده‌كات ده‌نگیان به‌لیستی كوردستانی نه‌داوه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رێك كراونه‌ته‌وه به‌مامۆستا یاخود بۆ خوێندنگایه‌كی تر گواستراونه‌ته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

